ناوەندی 7 رەنگە باشترین تابلۆی پێشانگەی ئاو رەنگ خەڵات دەكات

ناوەندی 7 رەنگە پێشانگەیەكی ئاو رەنگ بەبەشداری شێوەكارانی سلێمانی و هەولێر و رانیە دەكاتەوەو  سێ خەڵاتیش دەبەخشێتە باشترین كاری نمایشكراوی ناو پیشانگەكە.
ناوەندی 7 رەنگە وەكو ناوەندێكی هونەری كە ساڵانە چەندین پرۆژەو پێشانگەو دیدارو فێستیڤاڵی شێوەكاری سازدەكات، بۆ ئەمساڵ یەكەمین چالاكی خۆی بە كردنەوەی پێشانگەیەكی ئاو رەنگ كە شێوەكاران لە سلێمانی و هەولێر و رانیە بەشداریان تێداكردووەو لەهەمانكاتدا كێبڕكێیەكە بۆ بردنەوەی سێ خەڵات بۆ باشترین كاری نمایشكراوی ناو پیشانگەكە.

خەڵاتی یەكەم 400 دۆلار
خەڵاتی دووەم 300 دۆلار
خەڵاای سێیەم 200 دۆلار
پێشانگەكە بەسپۆنسەری دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەو (د. تەها رەسول)، رۆژی 10/3/2022 لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە دەكرێتەوەو 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ