كاریگه‌ری بودیزم
جات بودیزم له«چین»ه‌وه گه‌یشتۆته ژاپۆن (له ژاپۆن زێن بودیزم) كاریگه‌ری له‌سه‌ر شیعری هایكۆ هه‌یه. هه‌ندێك هایكۆ روانگه‌ی یه‌كه‌م بۆ باسكردنی رووداوه سروشتییه‌كان یان رۆژانهییهكان ده‌نووسران و ده‌رده‌كه‌وتن. له روانگه‌ی دووه‌مدا مانای ئاینی ده‌دات. هایكۆیه‌ك له لایه‌ن ریۆكانهوه ئاماژه به نموونه‌یه‌ك ده‌كات له‌ته‌ك شه‌وێكی پڕ مانگ.
مانگ (وه‌ك مانگێكی ته‌واو) به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی وه‌ك بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ (ئێنسۆ) بۆ زێن بودیزم ده‌وه‌ستێت مانهوهبهبێ ماڵ له هه‌وای كراوه‌دا ئاماژه به دۆخی راهیبێكی بودی بێ ماڵ ده‌كات. كاریگه‌ریی شیعره‌كانی وانگ وایس كه رووی له جان بودیزم كردووه، وه‌ك مۆدیلێك بۆ هایكۆ له‌لایه‌ن جۆسكیەوە.
له‌گه‌ل (ئه‌و) به مانای قانوونی گه‌وره‌ی سیانزه ده‌زووی ژاپۆنییه كه پێی ده‌گوتریت كۆتۆ (ئامێری مۆسیقا). لێره‌دا مانگ دووباره هێمایه بۆ زێن بودیزم، له‌و شوێنه‌ی كه ته‌نیا بوون دانیشتن له بیركردنه‌وه‌دا (زازن) وه‌ستاوه.
شیعرێكی زۆر هاوشێوه‌ی وانگ وای به‌هه‌مان ماناههیه:
به ته‌نیا له قووڵایی تاریكی له باخی بامبۆ دانیشتووه،
له‌گه‌ل ژه‌نینی قانوون گۆرانی هێمن ده‌ڵێت:
مرۆڤ له‌م دارستانه قووڵه نازانن
ته‌نیا مانگی ته‌واو له‌گه‌ڵ دره‌وشانه‌وه دێت
ژه‌نینی ئامێری قانوون بۆ هونه‌رمه‌ندانی چینی واتای بیرکردنەوەی هه‌یه ئه‌گه‌ری دابه‌زین و یه‌ك رێگا پێشكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ دا‌و.
به‌تایبه‌تی له دیمه‌نی هایكۆی ئه‌مریكی له ساڵانی 1970كان، هایكۆ و زێن زۆرجار له چوارچێوه‌یه‌كی جیانهكراودا ده‌بینران. ریچارد گیلبرت له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ل ئودۆ وێنزل ده‌ڵێت: پێم وایه پرسی زێن له هایكۆ، یان بیركردنه‌وه و شیعر و هونه‌ره‌كان پرسیارێكی هه‌ستیاره و ده‌خزێت بۆ به‌رزایی گرنگ، له پڕۆسه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستده‌دات من پێم وانییه (زێن- هایكۆ) وه‌ك ئه‌وه هه‌بێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وانن. هایكۆ هه‌یه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی زێنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن هایكۆی به‌یسبۆل و تێنس هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوویه‌كی دوورودرێژ له لێكدانه‌وه‌ی زێن، یان خوێندنه‌وه‌ی زێن یان زێن بیركردنه‌وه له هایكۆ هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌گشتی له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی زێن نییه.
لێكدانه‌وه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك هاوشێوه له (ر. ه. بلیت) ده‌دۆزرێته‌وه، كه كاری فره‌ده‌نگی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر-شاعیرانی بیات- وه‌ك له رۆمانی جاك كرواكس دراما بومس دا باسی لێوه‌كراوه.
به‌هۆی ئه‌م ته‌ركیزی لێكدانه‌وه‌یه، له رووی مێژووییه‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ئه‌مریكای باكوور، جاروبار ئاماژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زێن دیاره زیاد له پێویست به‌كارهێنراوه تا خاڵی گرنگترین مه‌به‌ست، به‌ڵێ گه‌وره‌یی هایكۆ وه‌ك هونه‌ری فۆرمی ئه‌ده‌بی سه‌ركوت كراوه و زۆر به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه. بلیپ خۆی بوو، به‌بێ گوێدانه بریقه و زانینی زێن، پراكتیك نه‌كردنی زێن به نه‌ریتی ژاپۆنی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كه‌سێك بێت، كه راهێنانی بیركردنه‌وه ده‌كات له نێو قوتابخانه و هێل، له ژێر چاودێری مامۆستایه‌كدا كه به‌گشتی بۆ ئه‌مه دانپێنراوه، بۆ ته‌واوكردنی راهێنانی زێن. زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی رۆژئاواش لێكدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زێنیان بۆ هایكۆ جێبه‌جێنه‌كرد».
شاعیره ناوداره‌كانی هایكۆ، رامانی گشتی
- سه‌رده‌می ئیدۆ: ماتسۆ باشۆ 1644-1694، یۆسا بوسۆن 1716-1784، ریۆكان تایگو 1758-1831، كۆبایاشی عیسا 1763-1828.
- سه‌رده‌می مایژی: ماساوكا شیكی 1867-1902، ناتسومه سۆسێكی1867-1916، كاواهیگاشی هێكیگۆتۆ 1873-1937، تاكاهاما كۆیشی 1874-1959، تانێدا سانتۆكا 1882-1940، ئۆزاكی هۆسای 1885-1926، میزوهارا شوۆشی 1892-1981، یاماگوجی سایسۆن 1892-1988، سایتۆ سانكی 1900- 1962، هینۆ سۆژۆ 1901-1956،یاماگوجی سایشی 1901-1994، ناكامورا كوساتۆ 1901-1983، ئونۆ رینكا 1904-1982، كاتۆ شوسۆن 1905-1993، فوروساوا تایهۆ 1913-2000، سوزوكی ماساژۆ 1906-2003. مۆری سومیۆ 1919-2010.
كرانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه جیاوازه‌كان
هایكۆی ژاپۆنی ناوبه‌ناو به هیراگانا نووسراوه، واته له ده‌قی ده‌نگی پاكدا به‌بێ مانای دیاركردنی هێماكانی وشه.
جگه له‌وه‌ش هایكۆ له ژاپۆنی زۆرجار به‌پێی یاسا له چه‌ند دێڕێك دانه‌نراوه.
به‌هۆی زۆری رێژه‌ی هاوجۆری له ژاپۆنیدا ئه‌م جۆرە شیعره به‌دوو شێوه‌ی ته‌وا جیاواز تێده‌گه‌یت، له رێنووسێكدا كانجی له خواره‌وه نیشانیداوه، به‌ڵام زۆر جار به ئه‌نقه‌ست به خۆلادان لێی به‌كراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵرێت:
نیوه‌ڕۆ كه‌مێك سێبه‌ره،
ئاسمانێكی هه‌وری
خوێنمژ، مێشووله‌كان، هه‌نگ،
مارمێلكه، هه‌روه‌ها مێرووله،
جاڵجالۆكه و ئه‌سپێ، وانییه؟!
بانگه‌وازی ئه‌م جۆره ناڕونییه ده‌توانرێت به‌ته‌واوی له‌زمانی ژاپۆنیدا به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، دووباره نووسینه‌وه‌ی پێویست سه‌خته.
شێوازی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا
رۆلان بارت جیاوازی ئه‌گه‌ره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی هایكۆ جیا ده‌كاته‌وه. جۆری خوێندنه‌وه‌یه‌كی رۆژئاوایی بۆ هایكۆ، كه به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی لێكیده‌داته‌وه و به‌و هۆیه‌وه هه‌ستێك داده‌نێت كه به‌ره‌و میتافیزیكی ده‌چێت، ئه‌و به نه‌شیاو یورۆسێنتریك ده‌زانێت، خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره ناكۆكه له‌گه‌ڵ نییه‌تی هایكۆ» وشه‌و شت ده‌كه‌ونه ناویه‌ك» ، بارت هایكۆ بهساتۆری زێن بودیزم به‌راورد ده‌كات لێكچوونهكی بنگه‌هی ده‌بینێت ته‌نها له دره‌وشانه‌وه‌ی راستی:
«رۆژئاوا هه‌موو شته‌كان به‌مانا ته‌ڕده‌كات. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك لێدوانه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینەوە (به‌خێرایی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه بۆشایی زمانهكهمانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت) له یه‌كێك یان یه‌كێكی تر له‌م دوو نیشانه (به‌رهه‌می كارای نیشانه‌كان): سیمبۆل و ئه‌نجام، میتافۆر و سیلۆگیس موس. هایكۆ، رسته‌كانی ساده و شلن، له وشه‌یه‌كدا، په‌سه‌نده (وه‌ك له زمانه‌وانیدا ده‌ڵێن) سپێردراوه به‌یه‌كێك له‌و دوو ناوه‌رۆكه‌ی مانا».
جۆری هه‌وڵدانی لێكدانه‌وه‌كانی رۆژئاوا،»چ خه‌ڵه‌تاندن، رهسمیكردن یان تاوتۆلۆجی، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مه‌به‌سته، بۆ چوونه ناو ماناكه، بۆ ئه‌وه‌ی تێكی بشكێنێت، هایكۆ له‌به‌ر ئه‌وه لهدهستچووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری خوێندنه‌وه‌كه، په‌یوه‌ندی پێوه‌یه، هێشتنه‌وه‌ی زمانه‌كه له لیمبۆدایه، نه‌ك له وروژاندنیدا، له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌سه‌له‌ی مانا، بۆ ئه‌وه‌ی بله‌رزێت و وه‌ك ددانی گازی بێ مانا ده‌ركه‌وێت، كام له شاگردهكانی زێن له‌به‌رده‌م كۆوان بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌سڵه‌تی بارت، زیاتر ئاماژه به‌یه‌كێك له زۆر له ته‌وژمه‌كانی ناو شیعری هایكۆ ده‌كات، به‌تایبه‌تی، ئاڕاسته‌ی زێنیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه ده‌بینرێت.
هایكۆ له ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن
له‌سه‌ره‌تای سه‌ته‌ی بیسته‌مدا شیعری هایكۆ له‌جیهانی رۆژئاواش بره‌وی په‌یداكرد. سه‌ره‌تا به‌هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی نووسراو بڵاوبۆوه. له گرنگترین پێشه‌نگه‌كانی نووسه‌ری ئینگلیز رێگینالد هۆراجه بلیپ بوو، بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك مامۆستا له ژاپۆن كاری ده‌كرد، له ساڵی 1949 تا 1952ئه‌نتۆلۆگی چوار به‌رگی به‌ناوی هایكۆ بڵاوكرده‌وه.
هایكۆ به‌زمانی ئه‌ڵمانی
له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1920ه‌وه هایكۆ شوێن پێی له نێو زمانی ئه‌ڵمانیدا كرده‌وه، ئاماژه به نووسه‌رانی وه‌ك: راینه‌ر ماریا ریڵكه، فرانز بلی، یڤان گۆڵ، پیته‌ر ئالتنبێرگ، ئه‌لفرێد مۆمبێرت، و ئارنۆ هۆلز، كراوه. له كۆتاییه‌كانی 1930كانه‌وه، كۆكراوه‌ی هایكۆ تۆ گوڵی زه‌ردی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌لایه‌ن ئانا فۆن رۆتاوشهر و هایكۆ له‌لایه‌ن ئیما فۆن بۆدمێرشۆف بڵاوكرایه‌وه. نووسه‌ری نۆرنبێرگ فیتزگێراڵد كوسز ژماره‌كی زۆر هایكۆی به‌زاراوه‌ی فرانكۆنی ناوه‌راست نووسی.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی هایكۆله كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی تا سه‌ره‌تای سه‌ته‌ی بیست و یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، هایكۆ شیعری سروشتی پاكه، ئێستا كۆنتره. ئه‌ندریاس ویتبرۆ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاڕاسته به‌ربڵاوه بۆ ئه‌م راستییه ده‌گێڕێته‌وه كه نووسه‌ران و وه‌رگێڕانی كۆچه‌رانی ناوه‌وه بۆ هایجینی زمانحاڵی ئه‌ڵمانی پێناسه‌یان ده‌كرد.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ته‌ی بێستهمدا، شێوازی بڕگه‌یی 5-7-5 به‌سه‌ر سێ هێڵدا بڵاوبۆوه، ئاسایی به‌كاردێت. هێشتا به قوتابخانه‌ی گونجاو یان نه‌ریتی وه‌سف ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێی مشتومڕه. زۆر له نووسه‌ران به‌شێوازی به‌ناو ئازاد ده‌نووسن، له نێو شته‌كانی تر، چونكه ده‌توانن بڕگه‌كان زۆر به ئازادی له زمانی ئه‌ڵمانی زیاتر له مۆرنی زمانی ژاپۆنی پێكبهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به‌ئه‌نجامدانی ریتم ناكات.
هایكۆ له‌زمانی ئه‌ڵمانی هاوچه‌رخ به‌دیمه‌ن ده‌مێنێته‌وه. رووداوێك له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كرێت و مهزاجێك ده‌رده‌بڕێت. زۆرجاران له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هایكۆدا بازدانێكی بیر یان ئاستێكی نوێ هه‌یه.
ماوه‌یه‌كی درێژ بهكۆمهلگهی بچووكی نووسه‌رانی هایكۆ سنوورداره، له ساڵانی دواییدا دیمه‌نێكی زیندوو گه‌شه‌ی كردووه. له به‌شێكدا له كۆمه‌ڵگه‌ی هایكۆی ئه‌ڵمانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، له ماڵپه‌ڕیكدا لاپه‌ڕه‌ی نووسه‌رانی سه‌رده‌م هه‌یه، نووسه‌رانی هایكۆ به‌گیای هاوینه ناوده‌برێت.
هایكۆی ئیستۆنی فۆرمێكی نوێی شیعرییه، له ئیستۆنیا په‌ره‌ی سه‌ندووه، دێڕه‌كانی له هایكۆی ژاپۆنی كورتتره، له كاتێككدا هایكۆی نه‌ریتی 5-7-5 بڕگه‌یه، هایكۆی ئیستۆنی سێ دێرییه ته‌نها 4-6-4 بڕگه‌ییه.
ئه‌ده‌ب له لایه‌ن ئیان فلێمینگ له‌نێو ئه‌وانی تردا ههیكو ده‌بێته توخمی ناونیشانی ناوه‌ندی له رۆمانه‌كه‌دا تۆ ته‌نیا دووجار ده‌ژیت.
سه‌رچاوه:
رۆلاند بارت بارت تێكشكانی مانا، رۆلاند بارت جیهانی نیشانه‌كان، فرانكفۆرت ئه‌م ماین، 1981، ل 65 و 96.
-ویكی پێدیای ئه‌ڵمانی و ئیستۆنی، له رێككه‌وتی 22-2-2022 نوێترین گۆڕانكاری له نووسینه‌كه‌دا كراوه.
– Roland Barthes: Der Einbruch des Sinns. In: Roland Barthes: Das Reich der Zeichen. Frankfurt am Main 1981, S. 65, 96.
ئاماده‌كردنی له ئه‌ڵمانییه‌وه یووسف مه‌نتك
2022-04-21
سەرچاوە: knwe