سمایلی حەمە جان، هەندێ تووتنی هەبوو، مەجیدی خوشکەزای لێی دزیبوو، سمایل چوو سۆراخی تووتنەکەی لە مەجید پرسی. مەجیدیش وتی: خاڵە! تووتن دزیاگ و خاوەن تووتن و تووتن بریاگ، یا خوا بە کۆی زوخاڵ بێ. دزیش بە ڕێی خۆی! سمایلیش وتی: تو خوا برا سوێن مەخۆ ئیتر دڵم بوو بە ئاوێنە!