ژمارەی 10 ی گۆڤاری دیوان بە كۆمەڵێك بابەتی جیاواز كەوتە بەردیدی خوێنەران.
گۆڤاری دیوان لەچەند بەشی وەك، دۆسیە، مێژوویی، ڕەخنە و لێكۆڵینەوە، شیعر و چیرۆك، ڕۆشنبیری گشتی، دیدار ، هونەری، خوێندنەوەی كتێب، لەبری بیرەوەری، وێستگەی دیوان، باخچەی دیوان و لاپەڕە پێكهاتووە. لەژمارەی 10 دۆسییەكی تایبەت بۆ برایم ئاغای دەزیی تەرخان كراوە، لەبەشی مێژوودا چەند بابەتێك لەسەر نەورۆز خراوەتەوە.
لەبەشی ڕەخنەش 5 بابەتی ڕەخنەیی باسی لێوەكراوە. چەند شیعر خراونەتەڕوو و هەروەها دیدارێك لە گەڵ خاتوو دكتۆر عەتیە حەمە سەعید ساڵحی كراوە. هونەرمەندی شانۆكار عەلی كەریم باسی یەكەم كاری شانۆیی لە شاری كەركوك دەكات. جێی باسە چەندین بابەتی جۆراوجۆری دیكە لەم ژمارەیەدا خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
گۆڤاری دیوانی، گۆڤارێكی مانگانەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گشتییە كە ناوەندی هەولێری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات و تا ئێستا 10 ژمارەی لێدەرچووە.
سەرچاوە: pukmedia