گروپی موزیکی مەحوی بە گۆرانی ئەمرۆژی نەرۆز بەشداری نۆهەمین فێستیڤاڵی بابل دەکات بۆ رۆشنبیری و هونەری جیهانی.
لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری نۆهەمین فێستیڤاڵی بابل بۆ رۆشنبیری و هونەری جیهانی لە شاری بابل ، گروپی موزیکی مەحوی لەگەڵ هونەرمەند کەویار سبەینێ دووشەممە 21-3-2022 یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
گروپی موزیکی مەحوی سبەینێ سەعات ٨ی ئێوارە لەسەر سەکۆی فێستیڤاڵ 4 بەرهەم پێشکەش دەکەن و یەکەم بەرهەمیان ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە دەبێت.
لەم فستیڤاڵەدا سینەماکاران و شاعیر و ئەکتەر و موزیکژەن و گۆرانیبێژ و ئەدیب و هونەرمەندانی تر بەشداری دەکەن، چالاکی هونەری و ئەدەبی پێشکەش دەکرێت و چەندین فیلمی سینەمایی عەرەبی و جیهانی تێدا نمایش دەکرێت و لە وڵاتانی میسڕ و لوبنان و کوەیت و عەمان و قەتەر و بەحرەین و سعودیە و تونس و مەغریب و جەزائیر و یەمەن و تورکیا و ئێران و چەندین دەوڵەتی ئەوروپی و ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە بەشداران و میوانان بەشداری دەکەن.
سەرچاوە: pukmedia