سلێمانی... فێستیڤاڵێكی شیعرو گۆرانی بۆ یادی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت

بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ، بەبەشداری ژمارەیەک لەشاعیران و هونەرمەندانی موزیسیان، فێستیڤاڵێكی شیعرو ئاوازو گۆرانی سازدەكات.
فێستیڤاڵەكە كاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (7-3-2022) بەبەشداری هەریەك لە(حەسیب قەرەداغی، حەمید بانەیی، بیلال كەیوانی، هەڵۆ شێركۆ بێكەس، ئاری عەبدوللەتیف و هونەرمەند دیاری قەرەداغی) لەهۆڵی سینەما سالم، شەقامی سالم، بینای دەزگای سەردەم-نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ