دوكان... بەچەند بەرهەمێكی هونەری پێشوازی لەنەورۆز دەكەن

بەناونیشانی (بەهارێك لەهونەر)  چەندین چالاكی هونەری  (شانۆ، موزیك، شێوەكاری) لەقەزای دوكان ئەنجامدەدرێت.
دوای كردنەوەی ئاگری نەورۆز، گروپی شانۆیی دوكان لە ژێر ناو نیشانی (چالاكی بەهارێك لە هونەر)، شانۆیی (بەچی پێدەكەنن؟) نمایشدەكات، كە لەنووسین و دەرهێنانی ئومێد كەمال-ەو هەریەك لە (سەرباز عبدول ڕەحمان، ئومێد كەمال، گیڤارا جبار، ئاكار بەكر) ڕۆڵی تیا دەبینن

دواتر چەند بەرهەمێكی موزیكی لەلایەن ( دانیاڵ سلێمان، ترێ جبار)ەوە پێشكەشدەكرێن و پێشانگایەكی شێوەكاریش بۆ (محەمەد ئیسماعیل) دەكرێتەوە.

چالاكییەكان لەكاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (20-3-2022) لەهۆڵی بۆنەكانی قەزای دوكان بەڕێوەدەچن.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ