دووەمین فێستیڤاڵی زانستیی و كلتوریی و هونەریی لەپەیمانگەی سەردەم بەڕێوەدەچێت

لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و زانیاریی و پیشاندانی كلتوری ڕەسەنی كوردیی، پەیمانگەی سەردەم  دووەم فێستیڤاڵی خۆی ئەنجامدەدات و ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندكارانی دەناسێنێت.
لەفێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی لەبواری زانستی و  تەكنەلۆژیا و كۆمپیوتەر پێشكەشدەكرێن و هەروەها كاری دەستی نمایشدەكرێن و بەچەندین ناونیشانی جیا پێشانگایەكی كتێبیش دەكرێتەوە، لەبەشێكی دیكەی چالاكییەكاندا گروپی هونەری كوردستان بەچەندین تابلۆی جیاواز بەشداری فێستیڤاڵەكە دەكەن، كە بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (30-3-2022) لەپەیمانگای سەردەم، سلێمانی گەڕەكی راپەڕین بەڕێوەبچێت
.

 

 

سەرچاوە: galawej