له ده‌ربه‌ندیخان رێوره‌سمی ناساندن و ئیمزاكردن بۆ كتێبی هاوبه‌شی (به‌رگریی له شیعر)ی هه‌ردوو نووسه‌ر (ئارام حاجی و ڕێبوار سیوه‌یلی) ڕێكخرا.
ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان – سه‌نته‌ری ده‌ربه‌ندیخان به هاوكاری لیسا كافی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو نووسه‌ر كۆڕی ناساندن و ئیمزاكردنی بۆ كتێبی هاوبه‌شی (به‌رگریی له شیعر)ی هه‌ردوو نووسه‌ر (ئارام حاجی و ڕێبوار سیوه‌یلی) ساز كرا.
هاوكات نووسه‌ر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له‌سه‌ر كتێبه‌كه دواو باسی شێوازی نوسینی كتێبه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها دڵشاد له‌تیف به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕێكخراوی ئازادی لاوان به PUKmedia ڕاگه‌یاند؛ به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان ئه‌زانن له‌م جۆره كۆڕانه له شاره‌كه ڕێكبخه‌ن و به‌رده‌وامیش ئه‌بن بۆ خزمه‌تی زیاتری لاوان.
ھه‌روه‌ھا ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌شكرد: ڕێزنامه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌سه‌ر ناوبراوانی به‌شداربوو دابه‌شكرا.
سەرچاوە: pukmedia