بەوێنە...ڕۆژی جلی كوردی لە ڕانیە

ئەمرۆ ١٠ ئازار رۆژی جلی كوردیەو خەڵكی باشووری كوردستان لە زۆربەی فەرمانگەو شوێنە فەرمی و گشتییەكان جلی كوردی دەپۆشن.

لە ڕانیە و حاجیاواش بەشێكی زۆر لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكان جلی كوردیان پۆشی.

لە دوای راپەڕینەوە لە ساڵی ١٩٩١ ەوە، دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی رژێمی دیكتاتۆری عێراق، جلی كوردی بەشێوەیەكی بەرفراوان دەپۆشریت.

بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەش ساڵانە لە خوێندگاكاندا لەم ڕۆژەدا ١٠ی ئازار ئاھەنگ و ڤیستیڤاڵ ساز دەكرێت و  سرودە نیشتمانییەكان دەڵێنەوە.

 

 

سەرچاوە: speemedia