پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری دیالۆگێك بەناونیشانی (ناساندنی جینۆسایدی كورد و دەرهاویشتەكانی) بۆ نووسەر و وەرگێڕ محەمەد حەمەساڵح تۆفیق رێكدەخات.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیدا بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكانی راگەیاندووە لەو چوارچێوەیەشدا بیست و پێنجەمین دیالۆگی سەكۆی جیاوازی بەناونیشانی (ناساندنی جینۆسایدی كورد و دەرهاویشتەكانی) بۆ نووسەر و وەرگێڕ محەمەد حەمەساڵح تۆفیق رێكدەخات.
دیالۆگەكە سەعات 3ی پاشینوەڕۆی رۆژی شەممە 9-4-2022 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: pukmedia