چیرۆكەكانی شار دەناسرێت و بڵاودەكرێتەوە

لەسی و چوارهەمین ساڵیادی جینۆسایدی هەڵەبجەدا، بەشی چالاكی وێژەیی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی رێكخراوی دۆستانی هەڵەبجە، مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی پەرتوكی «چیرۆكەكانی شار»ی رێكخست.
بەرگی دووەمی پەرتوكی «چیرۆكەكانی شار» لەلایەن كۆچەر میرزاوە نوسراوە، ناوەڕۆكی پەرتوكەكە گەشتێكە بەنێو ژیان و بەرهەمی 20 شاعیری شاری هەڵەبجە.

مەراسیمی ناساندنی پەرتوكەكە، لەرۆژی پێنجەشەممە (17-3-2022) كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەتەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ