گەلی 'چەمی بۆتان' لە باکووری کوردستان سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت
لە شاری سێرتی باکووری کوردستان لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار گەلی "چەمی بۆتان" سەرنجی گەشتیاران بەلایخۆیدا رادەکێشێت و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.
بەشێک لەو گەشتیارانەی کە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکە دەکەن، لە بەرزایی نزیکەی 400 مەترەوە وێنە دەگرن.
گەلی چەمی بۆتان دەکەوێتە گوندی کایابۆگاز لە سنووری پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان و نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.
شارەوانیی سێرت هەوڵیداوە لەڕێگەی خزمەتکردنی ناوچە گەشتیارییەکەوە سەرنجی گەشتیاران رابکێشێت، گەشتیاران زیاتر لە وەرزی بەهار روو لەو ناوچەیە دەکەن و وێنەی یادگاری تۆمار دەکەن.
هەندێک ئەشکەوت کە دەستکردی مرۆڤن و مێژووەکەیان کۆنە، لە ناوچە گەشتارییەکە هەن، ئەوەش نیشانی دەدات کە لە کۆندا مرۆڤ لەو ناوچەیە ژیاوە.
سەرچاوە: rudaw