بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی "ناڵەشکێنە"

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمە شانۆییە داهێنراوەکان و گەشەی بەرەی داهاتووی هونەرمەندان، بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی پارێزگایی "ناڵەشکێنە" بە هاوکاری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا بڵاو کرایەوە.

ئەو وتیشی: بەرهەم هێنان، پشتیوانی لە گەڵاڵە و ئایدیا شانۆییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و فەرهەنگی شارۆمەندی و هەروەها دۆزینەوەی بڕشتی نوێ و لاو لە دیکەی مەبەستەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.

ئەحمەدی ڕوونی کردەوە: دواهەمین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم، 31ی خاکەلێوەیە و 5ی گوڵان ئەو بەرهەمانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵبژێردراون، دەناسێندرێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە نیوەی دووهەمی مانگی گوڵانی ساڵی 1401 (2022) بەڕێوە دەچێت.

 

 

سەرچاوە: mehrnews