سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی، چالاكییەكی هاوبەش بەناونیشانی «دیداری خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی ڕۆژنامەگەری» بۆ هونەرمەند "مەزهەری خالقی" ڕێكدەخەن.
لەدیدارەكەدا كە كاتژمێر (10:30) پێشوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە (28-2-2022) لەهۆڵی نالی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، خالقی باس لەوێستگەكانی ژیانی خۆیی و دەستپێك و ساڵانی كاركردنی لەبواری ڕاگەیاندندا دەكات.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ