"ئەزموونی نووسین" بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 312 لاپەڕەدا کتێبی «ئەزموونی نووسین- شیعر، وتار، وەرگێڕان، توێژینەوە و پاشکۆیەک» نووسینی «ئەنوەر قادر محەمەد» کە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوکرایەوە.
بابەتی ئەم کتێبە ئەدەبییە و نووسەر بە شێوەیەکی ورد کەوتووەتە گێڕانەوە و نووسینەوەی ئەزموونی ژیان و نووسین، دەتوانین بڵێین بەو زمانە ئەدەبییە، فۆڕمێکی هونەریی یادەوەرنووسیانەی بە گێڕانەوەی حیکایەت و ئەزموونی داهێنان و گەشتە جۆراوجۆرەکانی ژیان و کولتوری دیتن و بەریەککەوتنی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەن و وڵاتان و فێربوونی زمان و خوێندن و ناسینی کولتور و فەرهەنگ و شارستنایەتییە گەورەکانی دونیا، جا چ لە ڕێی سەفەر و دیتنی واقیعییانەوە بێت، یاخود بە هۆی کتێب و خوێندنەوە بەردەوامەکانی خۆیەوە بووبێت، بابەتەکانی کتێبەکە دابەشکراون بەسەر چەندین بەش و تەوەری جیاجیادا کە بریتین لە: پێشەکی، گەڕان لەدووی خۆدەربڕین سەرەتا هەتا کۆتایی 1978، مشتوماڵ و خۆڕشتن و خەمڵینی ئەزموون 1970 - 1987، کۆچێکی تر 1988 - 2004، گەڕانەوە بۆ زێد 2005 - 2021، وەرگێڕان، پاشکۆ- دوو وتار و کورتەیەکی ژیننامە و ناوی کتێبەکانم، کاتێک شاعیرێک دەیەوێت فۆڕمێک بۆ شیعرەکانی بدۆزێتەوە، کام ئەدەبی تەم و مژ، کورتەیەکی ژیننامەم، بەرهەمە چاپکراوەکانم.

 

 

سەرچاوە: knwe