گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر ئاریاس جه‌ڤان دوای ماوه‌ی شه‌ش ساڵ، جارێكی تر بڕیاری داوه له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن، به جیاوازی و چه‌مكی نوێ و پۆڵێك له ئه‌ستێره‌كان، كۆنسێرتێكی هونه‌ری ساز بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی نیسان، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر ئاریاس جه‌ڤان له‌باره‌ی كۆنسێرته تازه‌كه‌یه‌وه، به "وشه"ی گوت، "دوای ماوه‌ی شه‌ش ساڵ جارێكی تر بڕیارم دا له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن، به جیاوازی و چه‌مكی نوێ و پۆڵێك له ئه‌ستێره‌كان، كۆنسێرتێكی هونه‌ری ساز بكه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه، "له كۆنسێرته‌كه‌دا پۆڵێك له ئه‌ستێره‌كانی ئاری جوول به‌شداری ده‌كه‌ن، له ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای سوولی ووددا، گه‌وره‌ترین كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ی كرد، "كۆنسێرته‌كه له ڕۆژی دووه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ده‌كاته ڕۆژی دووشه‌م دووی ئایار، پێم خۆشه به هه‌وادارانمی ڕابگه‌یه‌نم كه ئه‌م كۆنسێرته پڕه له سوپڕایز و ده‌نگی جیاواز."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بڕیاره ئاریاس جه‌ڤان دوای كۆنسێرته‌كه‌ی سلێمانی، له هه‌ریه‌ك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و شاری كه‌ركووكیش، كۆنسێرتی خێزانی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هێشتا ئاشكرای نه‌كردووه.
ئاریاس جه‌ڤان خه‌ڵكی شاری مهاباده، ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، له به‌شێك له شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، كۆنسێرتی ئه‌نجام داوه، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه. خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. كۆتا به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی كلیپ كه به‌رهه‌مێكی دوێتی به‌ناوی "قه‌ت له بیرت نه‌چێ"، له‌گه‌ڵ ماریا سام 2022 بڵاوی كرده‌وه.
سەرچاوە: wishe