د.توانا
منداڵی ماڵێک ڕۆژێک دەڕوات دڕندەترین ئاژەڵی کۆڵان دێنێتە ناوماڵەکەی بۆخواردنی براکەی خۆی،تەنها بە بیانووی ئەوەی ناتوانن ڕێکبکەون و پێکەوە ژیرانەیاری بکەن !
ئایا عەقڵ وهۆش وبیرکردنەوە ئەوڕۆژە لەکوێ بوون ؟
ئایا هیچ پاساوێکی ژیرانە هەبوو بۆ ئەم کارە/
ئەی هیچ یاسەیەکی ئاسمانی یا زەمین ڕێگای داوە بەم جۆرە کارە ؟
ئەوەی جێگای تێڕامانەو تائەمڕۆش مایەی گریانە..
ئەومنداڵەئەمڕۆگەورەبووە بەڵام هێنانی ئەودڕندەیە بۆ سەربراکەی خۆی بەدەستکەوت دەزانێ وتائەمڕۆش شانازی پێوە دەکات..
ئامادەش نیە داوای لێبوردن لە براکەی وئەندامانی خێزانەکەشی بکات..!
ئایا ئەم برا خۆبەزل زانە و توڕەیە، هەڵچوون وهێنانی دڕندەکان بۆ سەربراکانی خۆی لەخوێنیدایە !
هەمیشەش لە هەڵچونەکانیدا پەرژەوندی خۆی دەخاتە پێش بەرژەوەندی براکانی وخێزاکەی..!
هەمیشەش هەر وای کردووە چونکە هەروا بیردەکاتەوە ...
پرسیاری گرنگی ئەمڕۆ ..
* ئایا ئەم برا گەورەیە ئیترجێگای متمانەیە ؟
* ئاخرکێ دەڵێ سبەینێ لە هەڵپرژان و هەڵچوون وکێشەیەکی تردا دڕندەیەکی گەورەتروترسناکتر ناهێنێتە سەر خوشک وبراکانی ؟