'نەورۆز' سێیەم ئەلبوومی پڕۆژەی نیشتمانە و بە 'نیشتمان سێ'ـش دەناسرێت و ژمارەیەک هونەرمەند تێیدا بەشدارن و بە سەرپەرشتی هونەرمەند هەژار زەهاوی و بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەم هاتووە.
گۆرانییەکانی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند ئەیوب عەلی گوتراون و لە نۆ تراکی گۆرانی پێک دێن و گۆران کامیل، هونەرمەندی میوزیک ژەن، کاری دابەشکردن و میوزیکی بۆ کردووە و لە پاڵ ژمارەیەک میوزیک ژەنی دیکە میوزیکی ژەنیوە.
نیشتمان سێ پڕۆژهیهكی میوزیكییه، ههرجارێك لهلایهن كۆمهڵێك هونهرمهند و میوزیك ژهنی جیاواز تۆمار دهكرێت، 'نیشتمان یهك' له 2013 له پاریس تۆماركرا، 'نیشتمان دوو' له 2016 لهلایهن دڵشاد محهممهد سهعید، هونەرمەندی کورد تۆماركرا و پڕۆژەی نیشتمانی سێ لە 2020 لە پاریس تۆمارکرا.
ئەلبوومی 'نەورۆز' ئەمساڵ بەشێوەی ئەلبوومی چاپکراو و دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە و بەرهەمی کوردی بە چەند زاراوەیەک لەخۆدەگرێت، لەوانە کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو، زازاکی، کەڵهووری و هەورامی.
هەژار زەهاوی، لەگەڵ ئەیوب عەلی و گۆران کامیل وەک یەک تیم لە یەک پڕۆژەدا، گفتوگۆیەکیان لەبارەی پڕۆژەی نیشتمان سێ کردووە و لە بەرنامەی نەوڕۆژ پەخشکرا.
ئەیوب عەلی، لەبارەی گۆرانی گوتن بەو چەند زاراوەیە، دەڵێت، زۆ سەخت بووە، بەڵام شانازییەکی زۆر گەورە بووە بۆ ئەو کە لە پڕۆژەیەکی هونەری بەو ئاستە بەشدار بێت، بۆیە ماندووبوون بۆی کێشە نەبووە. هەروەها ستایشی، رۆڵی هونەرمەند گۆران کامیلی کرد بۆ تۆمارکردنی ئەم بەرهەمە.
جگە لەو سێ هونەرمەندە، چوار ژەنیاری دیکە بەشداربوون، ئەوانیش مهیرزاد ئەعزەمی کیا بە ئامێری کەمانچە، ئیرتان تەکین بە ئامێری زورنا، باڵەبان و شمشاڵ، سیاوەش کامکار بە ئامێری سەنتوور و رۆبین ڤاسی بە ئامێرە ریتمییەکان.
ئەلبوومەکە نۆ تراک لەخۆدەگرێت و بەم ناوانەن: 'ئانا باریکرد'، 'چای باربانا'، 'ئەرمەنی'، 'کۆڵانی تەنگ'، 'نەورۆز'، 'تەنتەنە'، 'تۆز دەکات'، 'تۆز دەکات - ریمیکس' و 'وەرنێ'.
ههردوو پرۆژهی نیشتمانی یەک و دوو، له زیاتر له 50 كۆنسێرتی جیهانی پێشکەشکراون و كۆمپانیای 'Accords Croises' كه كۆمپانیایهكی فهرهنسییه و بۆ سەدان گۆرانیبیژ و میوزیک ژەنی جیهانی كاریكردووه، له سهرهتای پرۆژهی نیشتمانهوه، تاوەکو ئێستا بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو پڕۆژەیەی لە ئەستۆ بووە.
سەرچاوە: rudaw- پەسار فایەق