لەشەوی یەڵدا دا، لەگەرمیان جەنجاڵی دەروونی مرۆڤ بەشیعر و میوزیك و گۆرانی توێندرایەوەو پێشوازی لەیەکەم شەوی زستان کرا، هاوڵاتیان لە پاڵ دۆخی خراپ و هێرشە داگیرکارییەکان هێشتا باس لە ژیانێکى خۆش و ئاسودە دەکەن.
ئەمشەو، لەهۆڵی هونەری شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گرووپی ڕۆشنبیری نەومەست بەهاوكاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە شەوچەرەیەكی ئاوێزان لەشیعر و میوزیك و گۆرانی ڕێكخست.
لەشەوچەرەكەدا، وتەی گروپی نەومەست و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و کورتەیەک لەمێژووی شەوی یەڵدا پێشکەشکرا و دواتر چەند بەرهەمێكی گۆرانی لەلایەن گرووپی موزیكی یاران بۆ ئادەبووان وترایەوە و چەند شاعیرێکی گەنجیش بەخوێندنەوەی شیعر بەشداریان كرد.
موراد ساڵەح،سەرپەرشتیاری گروپی نەومەست، بۆ ڕۆژنیوز وتی: گروپی نەومەست ساڵانە ئەم شەوە بەرز ڕادەگرێت و یادی دەکاتەوە، چون یەکەم شەوی زستانە و هەموونەتەوەکان یادی دەکاتەوە ، ئێمەش لەدەڤەری گەرمیان، ئەم تیپەمان هەیە و میوزیک وگۆرانی و شیعر لەم یادە پێشکەش دەکات.
وتیشی : جێگای خۆشحاڵیه ئەو خەڵکەزۆرە ئامادە بوون پێشوازی باشکرا و خەڵک زیاتر لە جاران ئەم یادە دەکاتەوە وبەرز ڕایدەگرێت و تێدا میوزیک و گۆرانی و شیعر و وتەی نەستەق پێشکەش دەکرێت.
شەوی یەڵدا یان چلە ناسراوە و یەکێکە لە بۆنە مێژووی کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشە لەنێوان نەتەوەکانی هیند و ئاری نەتەوەکانی میزۆپۆتامیا. لەدواین شەوی پایزدا كە دەكاتە بەرواری ٢١ لەسەر ٢٢ی كانوونی یەكەم، لەنیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، لەو شەوە بەدواوە شەو کورت دەبێت و ڕۆژ .درێژدەبێتەوەبەشێک لە شاعیرانی کورد و فارسیش ئاماژەیان بەو شەوە کردوە
سەرچاوە: rojnews