هۆکاری لاواز بوونی ماسولکەکان

لاواز بوونی ماسۆلکە  واتە لەدەستدان و نەمانی ماسۆلکەکان ، هەروەها کەمبوونەوەی توانای جوڵەیان، چەندین شت هەن کەوا دەکەن ماسۆلکەکانت لاواز بن سەریکیترینیان ئەمانەن....

ـ نەخۆشی ئەیدیسۆن: ئەمە ڕودەدات ئەوکاتە ڕژێنەکانی ئەردیناڵ هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئەلدستررۆن بەپێی پێویست دەرنادات. ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکان لاواز ببن، لەنیشانەکانی...

بێتاقەتی، لەدەستدانی کێش، نەمانی ئارەزوی خواردن، ئازاری گەدە.

ـ کەمخوێنی: مرۆڤ توشی کەمخوێنی دەبێت ئەوکاتەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لەخوێنیدا کەم دەبێتەوە ، زۆرجاریش بەهۆی کەم

 ئاسنەوەیە. ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکانت لاواز بن.

لەنیشانەکانی:  سەرگێژان، هەناسەکورتی، ژانەسەر، ساردی دەست وپێییەکان، ناڕێکی لێدانی دڵ.

ـ  ناڕێکی باڵانسی تەزووە ڕاگەیاندن:  ئەم سیستمە یارمەتی مشک، دڵ ، ماسۆلکە ، دەمارە ڕاگەیاندن دەدات بەشێوەیەکی دروست کار بکەن ئەگەر بێتو ئەم سیستمە ناڕێکی تێبکەوت ئەوا ماسۆلکەکان لاواز دەبن. 

ئەوشتانەی دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم حاڵەتە : لەدەستدانی شلەی لەش لەڕێگەی ڕشانەوە، ئارەقکردن، سکچوون. کەمی ماددەی خۆراکی لەش.  بەکارهێنانی دژە بەکتریا.  چارەسەری کیمیای.

ـ شەکرە:  لەکاتی توشبون بەشەکرە دەمارەکانی لەش لەناو دەچن ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکان لاواز بن.

ـ نەخۆشییەکانی گورچیلە: بوونی کێشە لەگورچیلەکاندا دەبێتە هۆی کەمی بەرهەمهێنانی میتابۆلیکی لەش  ئەمەش ماسۆلکەکانی لەشی لاواز دەکات.

ـ ناڕێکی خەوتن: وەک شەونخونی  ، تێکچونی شێوازی خەوتن، وادەکەن توشی بێتاقەتی و لاوازی ماسۆلکە ببی.

 

سەرچاوە: سپی میدیا