بیرکردنەوە ورووژێنەرەکان !

 

 

دیالۆگی نیشتمان ..

 

پرسیارێکی سادە بەڵام بەئازار لەبارەی ئەولەویەتەکانی دەزگا فەرمیە  دەوڵەتیەکان ونافەرمیەکانی کۆمەڵگا .

 بەراوردکردنی ئەو سەرمایەگوزارییەی کە بۆ پەروەردە وڕۆشنبیرکردنەوەی مرۆڤ تەرخان دەکرێن لە بەرامبەرئەوسەرچاوە زەبەلاحەی خراوەتە خزمەت کڵاولەسەرنان وگەوجاندنی مرۆڤ ولەخشتەبردن  زانیاری هەڵە دەرخواردانی مرۆڤ  ..  وەڵامەکە وروژێنەرە !

 تەنها چمکێکی بینراو لەوجەنجاڵە  دەخەینەڕوو:

لەڕاسیدا هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ وەبەرهێنان لە پەروەردەی کۆمەڵگا  بەرچاوە ،لە سیستەمی پەروەردەی فەرمیدا بودجەی بەگوژم وبەتەکان بۆخەرج دەکات، لە خوێندنی سەرەتاییەوە تا زانکۆکان. ئەم وەبەرهێنانە ڕەنگدانەوەی باوەڕێکە بە هێزی گۆڕانکاری زانین بۆ پەروەردەکردن و گەشەکردنی کەسی، داهێنان وبەرەو هاووڵاتییەکی ئاگادار.

لەبەرامبەردا تێچووی دەرخوارددانی زانیاری هەڵە لە کاتێکدا کەس بە فەرمی "پارەی" فێڵکردن نادات، تێچووی زانیاری هەڵە، لە ڕێگەی دەستکاریکردن، پڕوپاگەندە، کڵاو لەسەرنانی مرۆڤەکان وبەلاڕێدا بردنیان  نەبوونی بیرکردنەوەی خودی مرۆڤەکە،نەبوونی ووتاری ڕەخنەگرانە وا دەکات  کە دەتوانێت گەوجاندنەکە گەورەتربێت مرۆڤەکە تەنها ڕۆبۆتێکی چیپتێکراوی  گوێڕایەڵ بێت.. جگە لە زیانەکانی بەئابووری کۆمەڵگە  دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و چەقبەستوویی لە پێشکەوتنەکاندا لەخۆدەگرێت.

پارادۆکسی قەبارە وپانتایی ئەو سیستەمەی کە زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە (بۆ نموونە، میدیای خراپ ڕێکخراو، پلاتفۆرمە  کلک ولایەنگرەکانی پارتەکانی دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن،کۆمپانیا گوماناویەکانی ڕیکڵام) لەوانەیە پێشوەختە کەمتر تێچووی هەبێت بەڵام دەتوانن کاریگەرییەکی درێژخایەنی گەورە و زیانبەخشیان هەبێت. ئەم  نێوەندە کاریگەریەکانی بروسکە ئاسایان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، 

مرۆڤەکان خۆیان خاوەن بیرۆکەو بزوێنەروسووتەمەنی وهەڵگری کەوانەکەو نووکە ڕمەکەو نیشانە پێکراوەکەشن ..!  لەکاتێکدا زۆرجار بۆ گەیشتن بەسوودەکانی پەروەردە کاتێکی دەوێت تا دەربکەون و پێویستی بە وەبەرهێنانی بەردەوام هەیە.

لە ئەم سەردەمەی جەنگی بەبازارکردنە هەموشتێک بەکاڵا دەکرێن ، خودی مرۆڤەکان پڕبازارترین کاڵان..! 

تەرازوی تێچووەکانی شێواندووە، پێدەچێت پەروەردە بڕە پارەیەکی ڕاستەوخۆ وبەرچاو وەربگرێت لە چاو ئەو بڕە زەبەلاح وئەوهەوڵانەی دیارنین  کە ئامانجیان فێڵکردنە.لەخودی مرۆڤەکە، بەڵام بەوئاسانییەی کە زانیاری هەڵە وچەواشەکاریەکان دەتوانێت لە جیهانە بەیەکەوە بەستراوەکەماندا بڵاوبێتەوە، ئەم بەراوردکردنە ئاڵۆزتر دەکات.

ئایا ئێستا هەست دەکەیت ئەوموڵتی پاوەرو دەسەڵات وتێچووەی بۆ گەوجاندن تەرخانکراوە چەند بەرابەری تێچوی پەروەردەو ڕۆشنبیرکردنی مرۆڤەکانە..

ئیتر چۆن دەتوانرێت هاوسەنگی باشتر ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی خەڵک زیاتر مرۆڤن وخوێندەوارن و کەمتر تووشی چەواشەکاری دەبن وڕۆبۆت نین ؟