ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە کۆلن – هەستی بەرزی یەکگرتوویی و ئازادی
لە رۆژی شەممە، ٢ی خاکەلێوە (٢٢ی ئادار)، دەیان هەزار کورد لە ئاهەنگێکی گەورەی رەوەندی کوردیدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی ٢٧٢٥ی کوردی لە شاری کۆلنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. ئەم ئاهەنگە لە Kanusportfreunde Deutz-Köln بەڕێوەچوو و بەشداربووانی لە هەموو پارچەکانی کوردستان و نیشەجێی دەرەوەی وڵات پێکهاتبوو.
ئامادەبوونی گەورە و هەستی یەکگرتوویی
ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٤٠ هەزار کورد لە کوردانی گشت پارچەکانی کوردستان نیشتەجێ ی دەرەوەی وڵات ڕێکخرابوو. کوردانی هەرێمی نوردڕاین-وێستفاڵن، هەندێک لە شارەکانی تری ئەڵمانیا، و تەنانەت کوردانی بەلجیکا و هۆڵەندا بەرەو شاری کۆلن ،پۆل پۆل بەڕێپێوان بەسەر پردی دۆیتزی سەرڕوباری ڕایندەهاتن .
ئامادەبووان بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی و ئاڵای کوردستان ڕوویان لە ئاهەنگەکە دەکرد بەئاڵای پیرۆزی کوردستان وبە ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (YPG/YPJ) و یەپەگە ویەپەژە تێکەڵ کرابوو، ئەمەش نیشانەیەکی ڕوون بوو لە یەکگرتوویی و هەستی بەرزی ئازادیخوازی کورد.
ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی کۆلن
رالف ئیستەر، سەرۆکی شارەوانی کۆلن، لەسەر سەکۆی ئاهەنگەکە بە ئاهەنگگێڕانی راگەیاند:
"بە بۆنەی فێستیڤاڵی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین سڵاوی ئەنجوومەنی شاری کۆڵنتان پێ دەگەیێنم. شتێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە ئێوە بەم ژمارە زۆرەوە هاتوونەتە دۆیتسەر ڤیەرفت بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگ بە بۆنەی فێستیڤاڵی نەورۆزەوە بگێڕن کە رەنگە دێرینترین فێستیڤاڵی مرۆڤایەتی بێت."
ئیستەر هیوای خواست کە کورد ببنە خاوەنی سەربەخۆیی و ئازادی لە هەموو پارچەکانی کوردستان.
چالاکییەکانی ئاهەنگەکە
ئاهەنگەکە بە چەندین چالاکیی هونەری و کولتووری جیاواز ڕازاندنەوە، لەنێویاندا:
- هەڵبڕینی ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات .
- گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی کە هەستی نەتەوایەتی و یەکگرتوویی بەرز کردەوە.
- جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی کە سەرنجی ئاڵمانییەکان و میدیاکانی ڕاکێشا.بوو
ئاهەنگەکە تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە درێژەی خایاند و بەشداربووان بە شێوەیەکی ئارام وشارستانی بەڕێیان کرد.
https://www1.wdr.de/nachrichten/rheinland/kurden-neujahrsfest-koeln-100.html