سیمینارێك بۆ په‌نابه‌رانی كوردی رۆژئاوا سازده‌كرێت

سیمینارێك بۆ په‌نابه‌رانی كوردی رۆژئاوا سازده‌كرێت
به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌نابه‌رانی جیهانی، ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی كوردانی رۆژئاوا سیمینارێك بۆ تاوتوێكردنی دۆخی په‌نابه‌ران سازده‌كات .

بریاره‌ سبه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ 20-6- 2022 سه‌عات 4:30 ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌ شاری سلێمانی سیمناره‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات بڕیاره‌ له‌و سیمیناره‌دا رێز له‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ بگیرێت كه‌ هاوكار و پشتیوانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا بوون.

 

سەرچاوە: pukmedia