رۆژی 2022/8/4 ناوەندی 7 رەنگە سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی كە تایبەتە بە پۆرترێتی كاریكاتیری بۆ شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە ساز دەكات.
ساڵی یەكەمی دیدارەکە تایبەت بوو بە قەیرانی ئاو، کە 34 وڵات بەشداری تێداكرد، ساڵی دووەم تایبەت بوو بە ئاشتی 59 وڵات بەشداری تێداكردوو بۆ ئەمساڵیش 2022 كە تایبەتە بە پۆرترێتی كاریكاتێری بۆ شاعیری گەورەی كورد (شێركۆ بێكەس)، (122) كاریكاتێرست بە (160) كاریكاتێر لە (34) وڵاتەوە بەشدارن لەوانە (سوید، بەرازیل، ئەمریكا، بولگاریا، بۆسنە، پیرۆ، پرتوگال، روسیا، توركیا، جەزائیر، چین، سڕبیا، سعودیە، سوریا، عیراق، كرواتیا، كوبا، كۆڵۆمبیا، مەغریب، مصر، مەكەدۆنیا، مەنگولیا، مۆریتانیا، مۆنتیرگۆ، هۆڵندا، ئەرجەنتین، ئیتاڵیا، ئێران، ئیسپانیا، ئیندەنوسیا، هەرێمی كوردستان).
بریارە لەدیدارەكەدا جگە لەنمایشكردنی كاریكاتێرە بەشداربووەكان، دەلیلێكی تایبەت بە كارە بەشداربووەكان و رۆژنامەیەك بۆ هەمان مەبەست و كتێبێك تایبەت بە فێركردنی كاریكاتێر چاپبکرێت و بڕیاریشە دیدارەكە 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەم دیدارە پێكهاتووە لە: (گرفتار كاكەیی- هەرێمی كوردستان، - لە مالیزیا Rossem، ئیندنوسیا Jitet Koestana).
سەرچاوە: galawej