دڵشاد تاقانە
گرێکۆرە.. تەوەرێکی تەنزنوسی و بێ چارەسەری هەنوکەییە..
نامەیەکی داخراو.. بۆ سەرۆکی حیزبێ کە قەت نایخوێنێتەوە!
نازانم چ باسە؟ ئەگەر نامەت لۆ سەرۆکە ئەوا دڵنیابە نایخوێنێتەوە، ئەگەر خوندیشیەوە ئەوا جرتێک بەردەدا چونکە خۆی نەسەرۆکە و نەبڕوای بەخۆیەتی بەڵکو دەستوپێوەندەکەی لەگەر باب و باپیری بەزۆر کردیتیانە سەرۆک!
جا نامە کراوەکەت هەر لەبۆ ئێمەی کڵۆڵە لەئەلفەوە تاکو یێ هیچمان بەدەست نیە بەس دەیخونینەوە..
ئەتو گۆلکی و ئەمەش مانگا.
قۆناغی مانگایی.. لەوەتی هەین هەر لەو قۆناغە دەژین واتا نان خواردن دوایی سەرخەوێک پاشان کاوێژ کردن سبەی هەردەستێنەوە سەر هەمان خشتە پلان. هەندەکمان خشتەپلانەکەی تورکیە، هەندەک ئێرانیە، زۆرەکیش عێڕاقیە.
بەرپرسی عەسکەری.. کابرا لەژیانی فیشەکەکی بەنیشان نەتەقاندیە، ئەگەر تەقاندبیشی لێینەدایه قوڕبەسەرەی چەند پاسەوانی هەیە خۆشیان پێ پاس ناکرێ ئەگەر قەوما!
بەرپرسی سیاسیش پەیابووە بەکەلکی گاوانی نایە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتیە کوڕە وێوەتریش چووە. کاندیدم..
ئەرێ کاکۆ دادۆ لۆچی؟
تێگەیشتم لۆ موچەکەتە بەخوای وەری ناگری چونکە بڕایە بەلێبڕینەوە لەقوڕگی کابرای ملشۆڕە!
ئیستا ئەو قڕوسکە قڕوسکەی پێناوێ لۆ دەنگدانێ! نەدەنگم بدەیە و نەدەنگت دەدەمێ کەسمان لەکەس. ئەگەر سەرۆکردە چوویە پەرلەمانیش دەبی بەندی نەشاز برێی وەک کابرای هەر خەریکی سەرۆکمان زێڕەیە چونکە پەرلەمان کە جێی یاسازانانە کرایتە جێی جوندەر و بەندزانان.
موچە پوچە.. خەرکیش دەرێی ڕەجەبه لەبن دار هەنجیرێ وەرکەوتیە، دەوی بەش کردیتەوە داخۆ هەنجیرەک ناکەوتە دوڕ دەوی!
بێ سود سار حەفت مانگە چوویتە درونەی موچان! سێ مانگی لەهێروێ لێخورایە و هەرچەپران لێدەدا لەگردبونەوەی کەرانەی حیزبی ئامادەیە دەرێ: بژی سەرۆک!
قسەی خۆمانبی سەرۆکی مێگەل دەرێ، جا ئەو (مێ + گەلە) مرۆییه دەکڕێ و دەفرۆشرێ ئاگای لێنیە، هەرخەریکی کاوێژی خۆیتی.