
دیمەنێک لە نوێترین ڤیدیۆکلیپی گرووپی رەخشی سەقز
نیشانەکردن گرووپی رەخشی سەقز
دانش مەردانی، سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێنراوە و بەناوی 'حەڵقە و کەمان'ـە و لە گوندی کەسنەزانی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
گوتیشی، کاری دابەشکردنی میوزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن خۆی و میکس و ماسترینگی لەلایەن تۆفیق وەیسی کراوە، تێیدا 13 دەفژەن لە رەگەزی مێ و 13 دەفژەن لە رەگەزی نێر بەشدارن.
مەردانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرهەمە بۆ جاری یەکەم لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە و بڕیارە دواتر لە کەناڵە بینراوەکانی دیکە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە.
وێنەگرتن و مۆنتاژی ئەم بەرهەمە لەلایەن بێهنام چاک کراوە و ئامینە قورەیشی زادە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی بووە
.رووداو دیجیتاڵ