گرنگی پەروەردە بۆ تاک

چنار عەزیز

 

(بێرراند ڕەسڵ دەڵێت )هەر لەسەرەتای زوو منداڵییەوە دەبێت خووە باشەکان لە منداڵدا بچێنین تا ببێت بە زەمینەیەکی لەبار بۆ مۆڕاڵی بەرز لە گەورەبوونیاندا بێگومان ئەم ئەرکەش دەکەوێتە ئەستۆی خێزان و فێرگە تا لەگەڵ ڕێڕەوی ژیانیان و خوێندنیاندا بەردەوام بێت و کەسێکی دەروون تەندروست گەورە ببێت .
 

بەڵام لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دروست دەبێت ئایا کاری پەروەردە چییە؟ ئەوەی پێویستە مندااڵن فێر بکرێن یان پەروەردە بکرێن؟ پەروەرده کاتێک دەبێتە پەروەردەیەکی دروست کە سودی نەک هەر بۆ تاک بەڵکو بۆ دەوروبەریش هەبێت، پەروەردەیەک بێت ئامانجی خۆشگوزەرانی بێت و لە پێناوی مرۆڤدۆستیدا کار بکات ئەو کاتە پێی دەگوترێت پەروەردەیەکی پەسەند .لەبەرئەوە پەروەردە بنیاتنەری کەسایەتییە، کەواتە ئەو هۆکارە چییە کە وادەکات ئێمە ئەو باسە گرنگە هەڵبژێرین؟ چونکە پەروەردە زۆر گرنگە بۆ هەموو کەسێک .پەروەردە فێرمان دەکات، بەاڵم ئەم فێربوونە کۆتایی ڕێگاکە نییە لە ژیانماندا .ئێمە لەناو پڕۆسەی پەروەردەدا دەست دەکەین بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆ فێربوونێکی بەردەوام، کاتێک لەدایک دەبین، کاتێک منداڵین، بەهۆی پەروەردەوە فێردەبین چۆن بڕۆین، چۆن قسە بکەین، لەگەڵ گەورە بوونماندا چۆن سەرکەوتوو بین لە ژیانماندا و چۆن کاریگەری هەبێت بەسەر ژیانماندا؟

 بێگومان هەموو ئەمانە لە ڕێی پەروەردەی دایک و باوکەوە فێردەکرێین و هەنگاوەکانی ژیانمان دەبڕین، کاتێکیش دەڕۆین بۆ فێرگە مامۆستاکانمان سەرەڕای ئەوەی فێری وانەکان و بابەتەکانی خوێندنمان دەکەن، بەاڵم ئەرکێکی گرنگتریان لەسەرشانە ئەویش پەروەردە کردن ئێنجا فێرکردنە، پێویستە هەنگاوی جیاوازتر بنێن بۆ پێگەیاندنی تاکێکی هۆشیار، فێرمان بکەن چۆن خۆشی لە ساتەکانی ژیانمان ببینین .کەواتە پەروەردە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژیانماندا .وەک تاک، وەک خێزان، وەک کۆمەڵگە و واڵت .ئامانجی گەورەی پەروەردە ئەوەیە تاک فێری بەرگریکردن بکات، کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە .بەوجۆرە دەتوانێت پێناسەی خۆی بکات لەناو کۆمەڵگەدا .پەروەردە تەنیا بە زمان ناگوترێت، بەڵکو بە کردەوە دەبێت بسەلمێنرێت، واتا دایک و باوک و ماموستا بە کردەوەکانیان دەتوانن ئەو پەروەردە دروستە بسەلمێنن، چونکە تاک پەروەردە بەچاو دەبینێت زیاتر لە گوێ .

لە ڕێڕەوی ژیاندا هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ پەروەردە ژیان بکات، چونکە نەبوونی پەروەردە دوای دەخات لە ژیاندا، ژیانێک بەبێ پەروەردە وەک جەستەیەکی بێ گیان وایە .بوونی پەروەردە بە ڕێگەیەکی خێرا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشتر فێربوون و متمانە بەخۆ بوون و بنیاتنانی کەسایەتی .کەواتە بوونی پەروەردە بۆ تاک و کۆمەڵگە پێویستە، چونکە گرنگی بەالیەنی کۆمەاڵیەتی تاک دەدات و ئاماژەیە بۆ بوونی کەسایەتی تاک لە کۆمەڵگەدا .واتا پەروەردەیەکی سوودبەخش بێت، چونکە پەروەردە ئامڕازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانج، خودی پەروەردەکە ئامانج نییە بەڵکو خودی تاکەکە ئامانجە، ئامانجە لە پێناو دروستکردنی کەسێک کە خاوەن بیر و کەسایەتی خۆی بێت و هۆشیار بێت و خاوەن ئیرادە بێت، دەروونێکی بەهێزی هەبێت نەکەوێتە ژێر کاریگەری کەسانی نەرێنی..

 

سەرچاوە : سایتی سپی میدیا