1- هەمیشە پێشبینیی ئەرێنیت هەبێت بۆ منداڵەکەت، چاوەڕێی شتی مەزن بە، پێی مەڵێ تۆنابیت بە هیچ.
2- هەرگیز مەیشکێنەرەوە لە ناو خەڵکدا، بەراوردی مەکە بە کەسیتر. مەڵێ پورزاکەت لە تۆ زیرەکترە، هاوڕێکەت لە تۆ عاقڵترە.
3- بە ناو و ناتۆرەی ناخۆش و نەشیاو بانگی منداڵەکەت مەکە.
4- کاتێک هەڵەیەک دەکات مەیکە بە گاڵتەجاڕی ناو دۆست و خزمانت، باسی مەکە تا پێی پێبکەنن.
5- متمانەی پێبکە و گرنگی بەهەستەکانی بدە.
6- ئاشنای بکە بە خۆشەویستی و میهرەبانی، هەرگیز رێگه مەدە ئیرەیی و رق شوێنی ببێتەوە لە دڵیدا.
7- فێری بکە چاوچنۆک نەبێت، رازیبێت بەوەی کە هەیەتی، تێی بگەیەنە دڵخۆشبوون بە واتای ئەوەنییە هەموو شتێکت هەبێت.
8- فێریبکە چۆن پلان دابنێت بۆ داهاتوو، ئامانج و هیوای هەبێت بۆ دواڕۆژ.
9- راستگۆبە لەگەڵی و رێگەی پێمەدە درۆ بکات.
10- زیادەڕۆیی مەکە لە دەربڕینی خۆشەویستی، بهێڵە تاوەکو پشت بەخۆی ببەستێت تۆ لە دورەوە هاوکار و چاودێربه.
هاوژین عەبدولواحید
سەرچاوە: knwe