کورد بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەردۆگان و کلیچدارئۆغڵو دەدات.. کامیان دەبێتە سەرۆک؟


هەرچەند ئامارێکی فەرمی لەسەر پێکهاتەی دیمۆگرافی تورکیا لەبەردەستدا نیە، بەڵام زۆرینەی ڕەهای شاری دیاربەکر (ئامەد) کە بە مزگەوتی گەورەی کۆن ناسراوە، خۆیان بە کورد دەناسن و پێشبینیش دەکرێت لە 14ی (ئایار/5)ی 2023 کورد ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت هەڵبژاردنەکان، چونکە نزیکەی لەسەدا 20%ی کۆی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن.

تا ئێستا ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کەمال کلیچدارئۆغڵو چانسێکی باشی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، هەرچەندە پارتەکەی بە شێوەیەکی نەریتی لە دیاربەکر لەلای کورد خۆشەویست نەبوە.

ئەردۆگان لە دیاربەکر جەماوەری تاڕادەیەک زۆر بو، کە تا ساڵی 2015 بەردەوام بو
سەبارەت بە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، کاتێک لە سەرەتای 2000ەوە زیاتر سەریهەڵدا، لە دیاربەکر جەماوەری تاڕادەیەک زۆر بو، کە تا ساڵی 2015 بەردەوام بو، کاتێک دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامدا، بەڵام لە ساڵی 2016 کاتێک شەڕ لە ناوچە کوردستانییەکاندا دروستبو، ئەو ئاستی جەماوەریەی تاڕادەیەک لەدەستدا، ئەمڕۆ ئاکپارتی هەوڵدەدات بە زمانی کوردی قسە لەگەڵ دانیشتوانی دیاربەکر بکات و دەڵێت، "با پێکەوە ئاشتی ڕزگار بکەین، پارتی دادپەروەری و گەشەپێدان چارەسەرە".
پرسی ناسنامە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ دەنگدەری کورد، بەڵام نیگەرانی دیکەش هەن کە سەرقاڵیان دەکەن،
هەرچەندە پرسی ناسنامە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ دەنگدەری کورد، بەڵام نیگەرانی دیکەش هەن کە سەرقاڵیان دەکەن، لە سەروی ئەوانەوە بێکارییە، کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی تورکیا بە گشتی و لە دیاربەکر بەتایبەت، هەروەک گەیشتە ئەو ئاستە نزیکەی 40% دیاربەکر بەدەست بێکاریەوە بناڵێنن. 
 ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت، دۆخەکە بۆ من ناگۆڕێت
چینی کرێکار نائومێد دەردەکەون، وەک ئەو گەنجەی کە لە کارگەیەکی قوماشدا کاردەکات بە DW Arabia ی وتوە، " ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت، دۆخەکە بۆ من ناگۆڕێت".
لە ڕوی مێژوییەوە دیاربەکر دەکەوێتە سەر ڕێگای ئاوریشم، گرنگی بازرگانی بەخۆوە بینیوە

لە ڕوی مێژوییەوە دیاربەکر دەکەوێتە سەر ڕێگای ئاوریشم، گرنگی بازرگانی بەخۆوە بینیوە، وەک ئەمڕۆ شاهیدی خانە شوێنەوارییەکانیەتی، ئەمڕۆ پێدەچێت خەمی ئابوری و ترس لە هەژاری خەمی یەکەمی زۆرینەی دەنگدەران بێت، کەواتە کام لایەنانە دەنگدەر ڕازی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی خۆشگوزەرانی و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی ئابوری؟.

ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed) یەکێک لە گەورەترین و مێژویترین شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، ھەروەھا گەورەترین شاری کوردنشینە ناوی "ئامەد" لە ئیمپڕاتۆرییەتی مادەوە ھاتوە، ھەتا ئێستاش تورکیا ئەیەوێت ئەوناوە بگۆڕێت چونکە ناوێکی کوردییە، دیاربەکر لە دوای غازی عەنتاب دوەم گەورەترین شارە لە ھەرێمی ئاناتۆلیای باشوری ڕۆژھەڵات.

ژمارەی دانیشتوانی ئاماد بەپێی سەرژمێری ساڵی 2018، ملیۆنێک و 723 هەزار و 396 کەسە، زمانی فەرمی کە هاوڵاتیان قسەی پێدەکەن کوردی و تورکی و ئەرمەنیە و زۆرینەشیان لەڕوی ئاینیەوە ئیسلامن.

ڕوباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد بە دەوری شارەکەدا دەڕوانێت کە بە دوەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری مەزنی چین.

زۆر جار شارەکە بوەتە مەیدانی ململانێ و پێکدادانی سەربازی نێوان کۆمەڵەی سەربەخۆخوازان و حکومەتی تورکیا، لە دوای پەیمانی سیڤەر، بەشێوەی دیفاکتۆ ئامەد وەک پایتەختی کوردستانی گەورە تەماشا دەکرا،

 

سەرچاوە: خەندان