کتێبی "ناسیۆنالیزم؛ حکومەت و شناس لە جیهانی عەرەبیدا » نوێترین بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەری کورد لوقمان قەنبه ری بڵاوکرایەوە



 ئاشنابوونی ڕۆشنبیرانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە مۆدێرنیتی ڕۆژئاوا و کاریگەری حاشا هەڵنەگری مەسیحییە عەرەبەکانی دانیشتووی خاکی ئیمپراتۆریەت لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدان و بەرەوپێشبردنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا بوون. بەڵام قۆناغێکی گرنگی دیکەی گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی یەکەم و داڕمانی خەلافەتی عوسمانی بوو، دواتر سەرهەڵدانی دژە بزووتنەوە کۆلۆنیالیەکان و دواجار پێکهێنانی حکومەتی "وێستفالی" لە ناوچەکەدا. لە ڕاستیدا، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، کۆمەڵگا عەرەبییەکان لە نێوان "ناسیۆنالیزمی عەرەبی/ پان عەرەبیزم" بە سروشتێکی زمانەوانی و نەتەوەیی، "پان ئیسلامیزم" بە سروشتێکی ئایینی و لە کۆتاییدا "ناسیۆنالیزمی خاکی" بە سروشتی خاکی و پێکهاتەیەکی سیاسی مۆدێرن. ئەم سێ ڕێبازە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی وەک عەلمانیزم، لیبرالیزم و سۆسیالیزم، بوونەتە ڕەوتی گەورەی ڕکابەری و دژ بەیەک لە جیهانی عەرەبیدا تا ئەمڕۆ

سەرچاوە :.کولتووری زەمەن

لەم ڕووەوە و بە گشتی ئەم کتێبەی ئێستا بە ڕوانگەیەکی مێژوویی- شیکارییەوە هەوڵ دەدات لە سروشتی بیناسازیی دەوڵەت و کۆئۆردینیاتی شوناسە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەم کۆمەڵگایانەدا بکۆڵێتەوە، لە هەمان کاتدا مامەڵە لەگەڵ بناغە مێژوویی و فیکرییەکانی هۆشیاری نەتەوەیی دەکات و ناسیۆنالیزم لە نێو کۆمەڵگا عەرەبییەکان. ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەزارەی ئەندێشەی سێیەم / تاران 1402