کاوێز مەلا پەروێز بۆ کەمال کەرکوکی: خێرە دوای شەش ساڵ گەرانەوەی تۆ بە بێ قەناسەکەت ببێ بە شکۆ!

 

 

 

 

 

بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی پارتی لە کەرکوک، ،دەڵێت:

 " سەربەرزەکان ئەوانە بوون کە لە کەرکووک سەرباری زەحمەتیەکان بە مانەوەیان بەرگریان لە شوناسی کوردبوونیان ئەکرد"

کاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی پارتی لە کەرکوک، دەڵێت: خێرە دوای شەش ساڵ، گەڕانەوەی تۆ بەبێ قەناسەکەت ببێت بە شکۆ !

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم عەقڵە هی گفتوگۆی لۆژیکی نیە، عەقلێکە خەڵکی پێ گەوچ و خۆی پێ گەورەیە، کە ئەمە ماڵوێرانیە بۆ هەر حزبێک کە بەرپرسەکانی هێندە بەتاڵ بن لە معریفە!

کاوێز مەلا پەروێز دەشڵێت "دوو مانگی تر خەڵک لێت ئەپرسێ چیت گۆری! وەک لە شەش ساڵی رابردوو جگە لە پەخشکردنی درۆ نەتوانی هیچ بگۆری"

ئەو رۆژنامەنوسە نوسیویەتی، لە هەموو سەردەمەکان ئازاکان، سەربەرزەکان ئەوانە بوون کە لە کەرکووک سەرباری زەحمەتیەکان بە مانەوەیان بەرگریان لە شوناسی کوردبوونیان ئەکرد حەیاتم!

سەرچاوە : ژیان