ئەم حیکایەتە وانەیەکی باشە، رۆژێک لە رۆژان گورگێک ئێسقانێک لە قوڕگی گیر دەبێت و خەریکە دەیخنکێنێت، داوا لە حاجی لەق لەق دەکات یارمەتی بدات، بەڵێنی دەداتێ دواتر پاداشتێکی باشی بکات. حاجی لەق لەق دەنووکە درێژەکەی دەکات بە قوڕگی گورگە بۆردا و دوای زەحمەتێکی زۆر ئێسقانەکە دەردەهێنێت. هەست بە سەرکەوتنێکی زۆر دەکات و چاوەڕێی پاداشت دەکات. گورگەکە پێی دەڵێت: هەر ئەوەندەی کە دەنووکت بە سەلامەتی لە قوڕگم هاتۆتە دەرەوە، یانی ژیانم پێبەخشیویت.
بۆیە کاتێک چاکە لەگەڵ کەسێکی نامەرد دەکەیت ئەوەندە بەسە کە زیانت پێ نەگەیەنێت.
سەرچاوە: knwe- خونچە