ژن و شۆڕشێکی دەروونی...

 


تاڤگە سابیر

 

ئایا پێویستە ژنی کورد خۆی بخاتە نێو تاقیگای ئەو شۆرشە دەروونییە ، وە بەچ شێوەیە ژنان وێنای فاکتەرێکی سەرەکی دەستەبەرکردنی ئەو شۆرشەبکەن .. 

ووروژاندنی ئەو پرسیارەگرنگە لەخود یەکەم هەنگاوەو تا لە دەرئەنجامدا بە ژێر پرسیار خستنی ڕۆڵی سەرەکی ژنان لەسەرجەم سیستەمی پاتریاکی بخاتە ژێرپرسیارەوە.. ئەو ژێر پرسیار خستنەش بەوە دەکرێت ، کە سیستەمێکی باڵاتر لەوەی هەیە و ژن لە ناویدا راڤەی خەونەکانی خۆی تێدا دروست بکات ، دەکرێت ئەو سیستەمەش ئایدیای ژن بێت لە نێو تاقیگەی ژندا ...بۆئەمەش پێویستە سەرەتا ژن بە خۆیدا بچێتەوەوئەم پرسیارانە لەخۆی بکات : 

ئەو لە کوێی کۆمەڵدایە؟ ئەرکی چییە؟ شوناسی چییە؟ ئامانجی چییە؟

لە هەمووشی گرنگتر ئایا رێگەیەکی دروستی گرتۆتەبەر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی؟

 لێرەدا پێویستە ئاماژە بە هەندێ دیاردەی ساکار، بەڵام نادروست وبەئازار بکەم تاروونی بکەینەوە لەودیاردانەی ،خۆم بینیومە..!  کە بەداخەوە لە ژنێك وەشاوە تەوە خۆی بە داکۆکیکاری ژنان دەزانێ!

 کاتێک ژنێك کە سەردەق دەشکێنێ وهەنگاو دەنێت بەرەو ژن بوون !

ئەوکەهەرگیز نابێت سڵبکاتەوە لەرەخنەگرتن.. بەڵام رەخنەلە خوودی لەبیرکردووە..!

یەکەم:

ئەگەر تۆی ژن لە رێکخراوێکی ژنانی وەسەر بە پارتەکانی وەك رێکخراوەکانی پزیشكان خوێندکاران/ قوتاییان، ئەندازیاران ، تا چین و توێژەکانی کۆمەڵی بۆبەرژەوەندی خۆی بۆ رێك بخات ، ئەوە بێگومان ئەو ژنە شۆناسی ژن بوونی هەڵنەگرتووە ، چونکە ژن ئەو مرۆڤە سەربەخۆیە نییە ، کە لایەنێکی پاتریاکی وەکو ئامێری جێ بەجێ کردنی ئایدیای پارتەکە  بەکاری دەهێنێت ،هەرگیز ئەوپارتەجیهانێکی پاتریاکی قبوڵ نییە وڕێگە نادات رەخنەی لێ بگیرێت.

دووەم:

ئەگەر تۆ لە رێخراوێکی بەناو سەربەخۆی لەوانەی ناوخۆ یان لە دەرەوەی کوردستان دامەزراون، ئەوڕێکخراوانەی تەواوی متمانەوتێچووی ماددی و مەعنەویان خستووەتە سەر پارتەکانی دەسەڵات و بەناوی ژنەوە لەسایەی بەرپرسەکانەوە خۆیان لە دەسەڵات نزیك دەکەنەوە ، ئەوسا ژنانی کەنار گرتوو بەمە مەینەت بارترو چەوساوەتردەکەن  و کاراکتەری پووچ و هەلاواردووی بەرهەم دێنن دوورلەئامانجەکەتان  لە چارەسەی بنەڕەتی کێشە سەرەکییەکانی ژنان ..ئەوە باش بزانە  تۆ ژن نیت ... چونکە ژن ئەو مرۆڤە نییە ، کە خەونی باڵا بوونی لەگەڵ دەسەڵاتە سیاسیە جیاوازەکاندا هەیە، ژن ئەو مرۆڤەیە ، کە خەون و مەینەتی و ئازارەکانی ژنان دەپۆشێ وبەرجەستە دەکات ولە نەوییەوە دەیگەێنێتە باڵا، ڕێچکەی کارەکەی پڕ هەورازو نشێوە  لە واقیعدا ئەوبەسەختی ڕێ دەکات وهەڵدەزنێت بۆ لوتکە .

سێهەم:

ئەگەر لە بوارێکی رۆشنبیریدا کاردەکەی و نارەوایی پێشکەوتنی هاورەگەزەکەت دەبینی و پێی شتێگیر دەبیت و شێلگیرانە دەکەویتە سەرزەنشت کردنی و تەکەتەلول کۆکردنەوەی پاتریاکەکانی دەوروبەرت ، کە تۆ ئامێری جێبەجێکاری فەرمانەکانیت ، ئەوا تۆ ژن نیت و جوانترە ئەو ووشە بەکار نەبەیت و تەنانەت خۆشت بە داواکاری مافی ژنیش ناوزدە نەکەیت !

 چونکە ژن ئەو مرۆڤەیە کێبرکێی هاورەگەزەکەی ناکات ، بەڵکو پیشبرکێی سەرخستنی مەسەلە پیرۆزەکەی ژنان دەکات لەسیستەمی پاتریاکی هەمیشە گوتاری ژنانەی خۆی دەبێت بەرامبەر گوتاری پاتریاکی و دەبێت جیهان بینی ژنانەی ئەو لەوە گەورەتر بێت ، کە هیچ گوتارێکی پاتریاکی بتوانێت گوتارێکی مێیانە گوتارێکی ژنانە بهێنێتە پەراوێز، نەك خۆی دەست تێکەڵ سیستەمی پارتریاکی و نووسەرەوەی گوتارە پاتراکیەکە بێت لە دژی گوتاری ژن یان با بڵێم ئەو ژنە گوتار ژنان نین ، چونکە پێشبرکێی سەرەکی پێویستە لەسەر چۆنیەتی پڕ کردنی بەشە بەتاڵەکەی ناخی بێت.

چوارەم:

ئەو ژنەی وێنەیەکی قەشەنگی هاورەگەزەکەی وسەرکەوتنێکی هاورەگەزەکەی دەبینێت لەکەناڵەکانەوە تووشی هیستریا دەبێت ، بە سەدان وێنەی جۆراوجۆر و دەیان بابەتی بێ ژێدەر و نازانستی و ناووناتۆرە بڵاو دەکاتەوە و کەف و کۆڵی دڵی بەو دادەمرکێنێتەوە واهەست دەکات ئەگەر بابەتەکانی زیاتر بوو مێژوو بە مەزنتر ناوزدەی دەکات یان مێژووی جوانتر و پرشنگدار دەکات ، یان ئەگەر خەڵکی لەکەدار کرد خۆی جوانتر دەبێت ، خەڵکی گوناه بارکرد گوناهە زۆروزەوەندەکانی خۆی دەشارێتەوە یان هاو گوناه دەدۆزێتەوە و ئیتر لۆمە ناکرێت ، ئەمە کردەوەی ژن نییە ، بەڵکو ئەوە لە زانستی دەروونی داپێی دەوترێت نەخۆشی کەم بوون ، واتە هەست بەکەمی کردن،ئەو ژنەی شوناسی ژنی هەڵگرتوە مرۆڤێکی تەواوە، نەخۆشییە دەرونییەکانی خۆی چارەسەر کردووە، باوەری بە کۆششە بۆ هەوڵی گۆرینی ئەو کەلتورە داڕزاوەی ئەوی ژن بە گوناه بار نیشان ئەدات نەك پەرەپێدانی ئینجا توانیویەتی ببێت بە خاوەنی گوتارێکی مەعریفی ژن ، ژن خەباتێکی بابەتییە نەك بڕی، خەباتێکی مەعریفییە نەك نەهیلستی.

ژنێك ئەگەر لە لووتکەی دەسەڵاتی ژنانەشدا بێت ، لە لووتکەی دەسەڵات و توانای رۆشنبیریشدا بێت ئەگەر نەیتوانی مامەڵەیەکی مەعریفیانە و دروست بکات... نەیتوانی لەبری هەڵوێستی لاواز و سەیری خۆی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت رێزی بەرهەم و چالاکی خەڵکی تریش بگرێت ، ئەو ژنەی دەکەوێتە نێو کاریگەری ئیرەیی ، مرۆڤێکە ، کە خۆی و بەباتی خۆی لا کەمە و ناتوانێت رێزی نرخی خۆی بگرێت ، بۆیە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت ، هەر ژنێکیش توشی ئەو قەیرانە دەروونیە بوو ئەوا بەسەردا پراکتیك دەبێت لە خۆیدا پڕ دەبێت و لێشی دەرژێت ، بەڵام پڕ لە مایە پووچی خۆیی و بێ ئومێدی بەرامبەر بۆی ، کاتێکیش دەگات بەو ئاستە ئەوا نەك کاری بۆ بەرژەوەندی پڕ کردنی شێوە بەتاڵەکەی خۆی نەکردووە ، بەڵکو نیوە پڕەکەشی پڕ خڵتەو خەوش و لێڵ کردووە .