ژمارەیەک چالاکوانی کورد لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکەن هەڵویست بنوێنێت بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا و نەبێتە دارەدەستی جێبەجێکردنی پیلانەکانی تورکیا دژ بە کورد لە باکووری کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ کانوونی دووەم ژمارەیەک چالاکوانی کورد لە نامەیەکدا بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای دەربڕینی نیگەرانییەکەنیان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیا دژ بە گەلی کورد داوای لێدەکەن نەبێت بە فاکتەرێکی جێبەجێکردنی پیلانەکانی تورکیا.
لە بەشێکی نامەکەیاندا هاتووە"لێرەدا دەمانەوێت نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕین لەسەر هەوڵە جۆراوجۆرانەی دەسەڵاتی تورکیا دەیاندات، لە نێویاندا سەردانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەیان بۆ فشارخستنەسەر دەوڵەتانی دراوسێ لەنێویاندا عێراق بۆ شەرعیەتدان بەو شەڕەی دژی بزوتنەوەی کوردایەتی لە تورکیادا بەرپایان کردووە، هەرەوا هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی پارت و بزوتنەوە کوردیەکان بخەنە ناو لیستی تیرۆری جیهانیەوە".
دەشڵێن" ئێمە بڕوامان وایە کە وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ئەم داوایە، بەهیزکردنی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیایەو بەشداریکردێنتی لەو زوڵم و چەوساندنەوەیەی دەرهەق بە مافەکانی پێکهاتەیەکی رەسەنی ناوچەکە دەکرێت".
دەقی پەیامی ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی کورد بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی
سڵاوی خواتان لێ بێت.
سەرەتای نامەکەمان بە پێشکەشکردنی رێزو پێزانینێکی زۆر بۆ بەڕێزتان دەست پێدەکەین، بۆ هەڵوێستی بەرپرسیارانەتان لە ئیدارەی کاروباری وڵاتداو هەوڵەکانتان بۆ فەراهەمکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
ئەم گوتارەتان ئاڕاستەدەکەین بەناوی کۆمەڵێک لە چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا، بۆ باسکردنی مەسەلەیەکی گرنگ و بنەڕەتی، کە پەیوەندی بە مافەکانی گەلی کوردستانەوە هەیە لە تورکیاداو هیواکانی ئەم گەلە بۆ مافی چارەی خۆنوسین و مافی فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسودەو دور لە زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ ئەو یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەدا کە مافی گەلان زامن دەکەن.
بۆ چەند سەدەیەک دەچێت کە گەلی کورد لەتورکیادا بەدەستی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکاندا روبەڕوی چەوساندنەوەو پەراوێزخستن و کارەسات دەبێتەوە. فەرامۆشکردنێکی بەرنامەرێژکراو بۆ ناسنامەو کلتور، هەڵمەتی سەربازی، پیادەکردنی سیاسەتی پاکتاوکردنی رەگەزی، هەڵمەتی لەناوبردنی بەکۆمەڵ هەروەک ئەوەی لە دێرسيم لە ساڵی ١٩٣٨ دا رویدا، ئەمانە هەمووی سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتیە کوردییەکان. هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەو زوڵموزۆرەن کە گەلەکەمان لە کوردستانی تورکیادا روبەڕوی بۆتەوە.
لێرەدا دەمانەوێت نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕین لەسەر هەوڵە جۆراوجۆرانەی دەسەڵاتی تورکیا دەیاندات، لە نێویاندا سەردانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەیان بۆ فشارخستنەسەر دەوڵەتانی دراوسێ لەنێویاندا عێراق بۆ شەرعیەتدان بەو شەڕەی دژی بزوتنەوەی کوردایەتی لە تورکیادا بەرپایان کردووە، هەرەوا هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی پارت و بزوتنەوە کوردیەکان بخەنە ناو لیستی تیرۆری جیهانیەوە.
ئێمە بڕوامان وایە کە وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ئەم داوایە، بەهیزکردنی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیایەو بەشداریکردێنتی لەو زوڵم و چەوساندنەوەیەی دەرهەق بە مافەکانی پێکهاتەیەکی رەسەنی ناوچەکە دەکرێت.
لەسەر بنەمای ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کردوون و پاڵپشت بە تێبینیەکانمان لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ لایەندارکردنی عێراق و هێنانی بۆ ناو بەرەی خۆی لەم ناکۆکیەدا، داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستێکی دادپەروەرانە وەربگرن پاڵپشت بەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی مافی چارەی خۆنوسینی گەلان دەپارێزن. هەروەها داواکارین کە نەکەونە ژێر فشاری ئەو هەوڵانەی کار بۆ دامرکانەوەی خەباتی گەلێک دەکەن لەپێناوی مافە رەواکانیدا.
سەرچاوە : سپی میدیا