ڕۆژی نزای نیشتیمانی لە کوردستان ؟!

 

 

نووسینی/ د.محمد نصرالله هەورامانی

ڕۆژی نزای نیشتیمانی لە کوردستان ⁉
ئەو ڕۆژەی مەلای جزیری خزمەتی نیشتیمانی کرد بەم جۆرە دوعای نەکرد❗
ئەو دەمەی شێخی نەهری ڕوو بەدوژمنەکانی کورد وەستا لە میحراب و مزگەوتەکەیەوە نزای کرد ❗
ئەو ڕۆژەی شێخی پیران لەسێدارەدرا
پاپاو کەشیشەکان لەکەنیسەکانەوە بۆی 
نەپاڕانەوە ،دڵی پیران پڕبوو لە ئیمان و 
دەستی بە دەستنوێژو زمانی پاراو بەزیکرو دوعا بۆ کورد وکوردستان❗
قازی پێشەواش لە مەیدانی چوارچرادا 
نزاکانی ناو میحراب و سەر بەرماڵی دوو
بارەکردوە و وەسیەتەکانی هەڵقوڵاوی 
قورئان و شەرع بوون ❗
کاک ئەحمدی شێخ و مەولانا خالیدی نەقشەبەندی و مەلای گەورەی کۆیە و زەهاویەکان و حەیدەریەکان و مامۆستامحەمەدی خاڵ و مودەڕیس و چۆڕیەکان وموفتی زادە وشێخ عوسمان عبدالعزیز ...
سەدانی تر ئاوا کوردی موسڵمانیان فێری 
دوعا نەکردو هەرگیز ڕێگایان نەداوە نزا بۆنیشتمان ئاوا بکرێت..❗
نزا کاکڵەی پەرستشە و ڕۆحی یەکتاپەرستی و ئیسلامە ❗
کۆڕی دوعا پاکان و چاکان و
لەخوانزیکانی دەوێت ❗
نزا ناکرێت بەسیاسی و بە گاڵتەجاڕی 
نزای نیشتیمان بۆ ڕازیکردنی وڵاتان و
خۆنواندن و خۆبردنە پێشەوە نیە  ❗
ئەم میوانە ڕەزاقورسە بەئەرکانە لەسەر
پارەی هاوڵاتی لەتەڕو ووشک چەند ڕۆژ ئەلەوەڕن با ئەوکات کە لە 51%خاکی هەرێم
لەپێش چاویان زەوت کرا هەڵوێستێکی 
سیاسیان هەبوایە ❗
با ئەوکات گەلی کورد ئەنفال و جینۆساید
ئەکرا بیان گوتبا STOP سەدام ❗
عولەمای ئێمە موسڵمانی سادەی ئێمە
پیرە پیاوژن ومناڵی ئێمە هەرگیز فێرنەبووە بەم جۆرە نزا بۆ نیشتیمان بکەن ❗
 100% ی میحرابی مزگەوتەکان و لەکورەی زیکرو خەتم و تەهلیلە و ڕەمەزان و شەوڕۆژ نزا بۆ کوردستان ئەکەین ❗ بەڵام نەک بەبێ دەستنوێژ 
نەک لەگەڵ ڕەقیبی کورد وکوردستاندا 
نەک لەگەڵ فەڵە و ئێزێدی و جوودا 
نەک لەبەرئەوەی ئەمانە هاونیشتیمانی
کوردستان نین ❗
دوای 34ساڵ هەرتەنها یەک ڕۆژ نزا بۆکوردستان ❗ هەر بەڕاست خۆتان باوەڕتان بەم گەڕەلاوژە هەیە ⁉ 
ئەگەر ئەم میوانە دەستڕۆشتوو سیاسی
و نوخبە موهیمە مرۆڤ دۆستن هەولێرو
غەززە بەفڕۆکە(2) کاتژمێرێکە فەرموون 
بزانن لە غەززە چ باسە ⁈ 
چۆن ڕووتان هات بێنە هەرێمێکەوە 
هێشتا لەنەتەوەیەکگرتووەکان دانیپێدانەنراوە ❗ خاوەنی دەوڵەت نیە❗ 
ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆی هەولێر خوای بەرزو مەلائیکەتەکان و ئەهلی ئاسمان و ئەولیاکان و
هەموو موسڵمانێک کەمێک زانیاری لەئاینەکەی هەبێت لێتان تووڕەن 
ئەم بەزم و بالۆرەیە هەزار گومانی خراپ و پیلان و فێڵ و چەواشەکاری و دوڕدۆنگی لای زانایان و موسمانان بەگشتی دروستکردووە و داواکارین
کۆتایی پێبهێنرێت و جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە