ڕاستی ودرۆ ..

 

 

 

تابلۆی "ڕاستی ڕووت" لەلایەن ژان لیۆن جیرۆم، ساڵی ١٨٩٦.


 تابلۆکە ئەفسانەی ڕاستی و درۆ دەگێڕێتەوە کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا بڵاوبووەتەوە.
 ئەفسانەکە دەڵێت:  ڕۆژێک درۆ و ڕاستی یەکتریان بینی. .

درۆ بە ڕاستی گوت: "ئەمڕۆ زۆرکەشێکی  خۆشە ، ڕاستی بە گومانەوە سەیری دەوروبەری کرد، و چاوەکانی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و بۆی دەرکەوت کە خۆر دەدرەوشێتەوە و کەش و هەوا جوانە بۆیە بڕیاریدا ڕۆژەکە لەگەڵ درۆ بەسەر ببات پیاسەیەک لەگەڵ درۆدابکەن .
 درۆ بە ڕاستی گوت: ئاوی ناو بیرەکە ڕوون و گەرمە،  با بچین مەلە بکەین ڕاستی  دەستی لەئاوەکە دا بینی هەر بەڕاستی ئاوەکە ڕوون و گەرمە.. بۆیە ئەو دووانە جلەکانیان داکەند و چوونە خوارەوە بۆ مەلەکردن ..
 لەناکاو...درۆ بەخێرایی لە بیرەکە هاتە دەرەوە، بەرگی ڕاستی لەبەر کرد و ڕایکرد تا تا لەچاو ون بوو..
 ڕاستی  بە ڕووتی و تووڕەییەوە لە بیرەکە هاتە دەرەوە و هەوڵی  دا کە درۆ بگرێتەوە کاتێک خەڵک بە ڕووتی بینییان بەتوڕەییەوە سەیریان دەکردو گاڵتەیان پێدەکرد و ڕوویان لێ وەردەگێڕا...
 ناچار ڕاستی هەژار گەڕایەوە ناو بیرەکە و خۆی شاردەوە.. و بەهۆی  شەرمەزاریەکەیەوە جارێکی تر دەرنەکەوتەوە..
 وە لەوڕۆژەوە... درۆ بە پۆشینی بەرگی راستیەوە جیهان دەگەڕێ و...
خەڵکیش  قبوڵیانە ...

 لە هەمان کاتدا ڕەتیدەکەنەوە ڕاستی ڕووت ببینن...!