سه‌هه‌ند كۆیی
چه‌مكی راگه‌یاندن وه‌ك وشه له دوو بڕگه پێكهاتووه (را - گه‌یاندن)، بێگومان هه‌ردووكیان پێكه‌وه مانای گه‌یاندنی راوبۆچوون، هه‌واڵ، ده‌نگ و باس و...هتد دەگەیەنن. مانای گه‌یاندن له کەسێکەوە بۆ كه‌سێكی تر و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر ده‌گۆڕێت. گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی راگەیاندن و لێوردبوونه‌وه و شرۆڤه‌كردنی له ئێستادا كارێكی ساده و سانا نیه، چونكه ئه‌م چه‌مكه به چه‌ندین قۆناغدا هاتووه. مرۆڤی سه‌ره‌تایی له دێر زه‌مانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بزانێ زمانه‌كه‌ی به‌كاربهێنێ به ئاماژه ئاخاوتووه و مه‌به‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه، به‌ره‌به‌ره ئه‌م شێوازه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆته‌وه و شوێن به شوێن و دواتریش به تێكڕایی، پاشان وایلێهاتووه هه‌موو مرۆڤایه‌تی كاریان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره راگه‌یاندنه كردووه، دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش نووسین به وێنه و دواتر نووسین له‌سه‌ر خشت و پێست هاته كایه‌وه، ئینجا هه‌ڵكردنی ئاگر له شوێنی به‌رز و به‌كارهێنانی كۆتر و چه‌ندان جۆر و شێوازی تر بۆ په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن کەڵکیان لێوەرگیراوە. تیۆری زانای ئاڵمان (گۆته‌نبه‌رگ) له دروست كردن و دامه‌زراندنی چاپ و گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌نگاوی ناوه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه تا گه‌یشتۆته ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه، له‌هه‌ر قۆناغێكیشدا كه‌ره‌سته و ئامراز و ئامێری نوێی تایبه‌ت به بواری راگه‌یاندن هاتۆته ئاراوه و په‌یدابوون، له رۆژگارێكه‌وه بۆ رۆژگارێكی دی جیاواز بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای تێفكرینی مرۆڤایه‌تی لێكه‌وته‌وه و گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی و پێشكه‌وتن و شۆڕشێكی نوێی له‌بواری راگه‌یاندن دروست كرد، كه به هۆی ئه‌م گۆڕانه‌وه ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له بواری (ته‌له‌گراف - رادیۆ- نووسین - ته‌له‌فزیۆن - ته‌له‌فۆن - كۆمپیوته‌ر- فاكس - ئینته‌رنێت) ده‌سته‌به‌ر بوو، ئه‌م گۆڕانه‌ش به‌رهه‌می ره‌نجی بیروهزری زانا و فه‌یله‌سوفه‌كان بوو، كه هه‌موو جیهان له‌بواری په‌یوه‌ندی راگه‌یاندن سودمه‌ند بوون لێی، ئه‌م پێشكه‌وتنه مه‌زنه، جیهانی كرد به گوندێكی بچوك، به‌هۆی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی ئاگاداری سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانی جیهان بێت و ده‌نگ و رەنگ ببینێ و ببیسێت.
لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی
گرنگیدان به‌و بواره بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجێك بێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا پێویسته، به‌ڵام ده‌كرێ بزانین كه رۆڵی راگه‌یاندن دوو سه‌ره‌یه، واتا لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ئامێره‌كانی راگه‌یاندن به باشی و دوور له به‌رژه‌وه‌ندییە تایبه‌تییه‌كان به‌كاربهێنین ئه‌وا به ئه‌رێنی بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانین لێی سوودمه‌ند بین، دەنا ئەگەر لێی زەرەرمەند دەبین. لای هه‌موومان ئاشكرایه راگه‌یاندن فاكته‌رێكی به‌هێز و كاریگه‌ره له دروستكردنی رای گشتیدا و رای گشتیش بنه‌مای دروستكردنی بڕیاره، بڕیاریش بۆ ئه‌مه‌یه تا كاره‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به ئه‌رێنی به‌ڕێوه بچن، كه‌ناڵ و هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌یه‌وه (بینین و بیستن و بینراو) ئه‌گه‌ر به باشی به‌كارهێنرا ئه‌وا كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگە له دیاریكردنی ئه‌رك و بڕیاردا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌نگه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیانه بگێڕێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه و نادروست به‌كاربهێنرێت، بۆیه چاكتر وایه خوێندنه‌وه بۆ پێشكه‌وتنی راگه‌یاندن بكه‌ین بۆ مه‌به‌ستی زانین و ئاگاداربوون له‌لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه، چونكه تا ئێستا هه‌م كه‌سانی ناو بواری راگه‌یاندن هه‌م كۆمه‌ڵگەكه‌مان له گرنگی و بایه‌خی شۆڕشی راگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك پێویست تێناگه‌ن، له‌به‌رئه‌وەیە پێویسته رۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌به‌رچاوبگرین تاكو مامه‌ڵەیه‌كی دروست له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كان بكه‌ین.
كاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت
ئه‌مڕۆ كوردستان به قۆناغێكی نوێ و به‌رچاو به بواری ته‌كنه‌لۆژیادا تێده‌په‌ڕێت، هه‌نگاوه‌كان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌خۆن و نه‌كه‌وتۆته قۆناغێكی خێراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی كاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و شێوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌و بێت له‌بواری سیاسی و ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردندا، ئه‌وا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیاوه ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌ڵات گۆڕانی به‌سه‌ردادێت. له سایه‌ی بوونی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌نگی ره‌خنه چرۆ ده‌كات و ده‌گات به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، چونكه میدیا به‌گشتی هه‌میشه وه‌ك چاوی رووداوه‌كان و گوێزه‌ره‌وه‌ی راستییه‌كان و بە شاهیدی شته نه‌بینراوه‌كان ناوزه‌ند كراوه و ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بووه و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی كاری جدی و پیشاندانی رووی راستی بابه‌ته‌كان له میدیا كراوه، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا میدیا و راگه‌یاندن به‌ره‌وپێشچوونێكی فراوانی به‌خۆیه‌وه بینی و له زۆر وڵات‌دا به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م هه‌ژماركرا. جیاواز له‌وپێناسه‌یه‌ی كه سه‌رده‌مێكی زۆر پێی ناسرابوو كه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، چونكه میدیا بوو به داینه‌مۆی گۆڕانكاری و سیاسی و پێشكه‌وتنی بواره‌كانی ژیان. توانی جێی خۆی قایم بكات له دەسه‌ڵاته‌كانی تردا، به جۆرێك هیچ كام له‌و ده‌سه‌ڵاتانه به بێ میدیا كاره‌كانیان ته‌واو نابن.
میدیا رۆڵی خۆی گێڕاوه
كه‌واته راگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كاریگه‌ریان كه‌م نه‌بووه له‌سه‌ر ره‌وتی گۆڕانكارییەکانی وڵات له هه‌موو روویەکەوە، هه‌مووشمان ئاشناین به‌وه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی كوردا، دژی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، میدیا رۆڵی خۆی گێڕاوه و بۆته داینه‌مۆی وره و زانیاری و چالاكییه‌كانی شۆڕش بۆ ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیش بەر میدیا و راگه‌یاندن ده‌کەوێت و ده‌ستكه‌وتنه‌كانی میدیا له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان كه‌متر نین، سه‌باره‌ت به شێوازی كاری رێكخراوه‌یی و حزبی و حوكمی و سیاسی و شێوازی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دام و ده‌زگاكان به هۆی ئه‌م ئامرازه پێشكه‌وتوانه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ده‌توانین به‌راورد بكه‌ین له نێوان شێوازی كاری ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی دیموكرات و وڵاتانی دیكتاتۆریی و دواكه‌وتوودا. له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌پۆلی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده خێرا و به‌هێزه و كاریگه‌ره هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نیه خۆی له به‌رده‌م ئه‌م باهۆزه‌دا بگرێ و بوه‌ستێ، چونكه ئه‌مڕۆ كاریگه‌رترین چه‌كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و تێكشكاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییدا، جگه له‌وه‌ی رێنیشانده‌ره له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و بڕیاردا، بێگومان ئه‌گه‌ر سودی لێ وه‌ربگیرێت خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ده‌کات، دروست كردن و به‌ربه‌ستیش هه‌رچه‌نده كاریگه‌ریان هه‌بێ به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار ئه‌م به‌ربه‌ستانه تێكده‌شكێنرێت و كه‌س بایه‌خیان پێ نادات.
سەرچاوە: knwe