چوار ئەفسەرە شەهیدەکە

 ستارە عارف

چوار ئەفسەرەكە ڕۆژی 19/6/1947 لەلایەن ڕژێمی دیكتاتۆرە وە لەبەغدا لەسێدارە دران.

وە ناویان وەك نەخش لەمێژوی خوێناوی كورد دا دەدرەوشێتەوە.

وەك لەوێنەكەدا دیارە ئەم لافیتەیە چەند كاژێر پێش لەسێدارە دانیان نوسیویانە و تژیە لەمۆڕاڵ و ورە و ڕۆحی تێكۆشان، كە لافیتەكەیش بەسەر وێنەكانیاندا درابو، هێندەی تر مانایی قوڵی بە پەیكەری چوار ئەفسەرەكە بەخشی بو....

ئەوەی لەمژاری لافیتەكەدا زۆر سەرنجی ڕاكێشام ڕۆژەڤی زمانی كوردیە، كە هەرچەندە لەسەرەتای گەشەكردنیدایە، لێ هەر لەساڵی 40كانیشدا هوشیاری پاراستنی زمانی كوردیمان هەبوە و نەمانهێشتوە، ببێت بە ژێر شاڵاوی بە عەرەبكردنی ڕژێمەوە و بە شانازیەوە تا ئێستا بە زیندویی هێشتومانەتەوە...