پەیوەندیی بادەم بە ته‌ندروستیی باشەوە چییە؟

وەك دەزانین بادەمی تاڵ سوودی زۆری هەیە و تەندروستی مرۆڤ بە چالاكی دەهێڵێتەوە، لە هەمانكاتدا كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كەمدەكاتەوە و كۆلیسترۆڵی تەندروستیش چالاكتر دەكات.
پێویستە بەردەوام بڕێكی باشی بادەم بخورێت چونكە كۆلیسترۆڵی تەندروست زیاتر و دڵ چالاكتر دەكات.
بێگومان بادەم  رۆنی سروشتی خۆی تیایە لە هەمانكاتدا جگە لە سوودەكانی بۆ كۆلیسترۆڵ ئێستا بەباشترین رێگەچارە دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی كە رێجیم دەكەن تاكو لاواز ببن، هەر بۆیە بادەم باشترین جۆرە لە چەرەسات كە پێویستە رۆژانە بخۆرێت تاكو تەندروستی مرۆڤ بپارێزیت.


سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد