خەلآت عومەر
خۆنه‌ناسی
ده‌یان دەیەی ساڵ به‌ر له ئێستا، سه‌ده و دوان و زۆر ڕۆژگاری ده‌ورانی دوور (حاجی قادری كۆیی)، كه وه‌ك (خانی)ی مه‌زن هزری به هۆزان هۆنیوه‌ته‌وه نووسیویه:
كه سێك قسه‌ی بابی حۆی نه‌زانی
موحه‌قه‌ق دایكی (حیزه) بابی زانی!
وێژه‌ی پایه‌دار شه‌رمی له ده‌ربڕینێك نییه تۆ پێت وابێت شاشه.
(حاجی) كه وای ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بووه، دوای دیرۆكێكێیش بێت زامدارمان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه.
چوزانی، ئەگه‌ر وێژه‌وان ئاوها په‌رده‌ی له شه‌رم ههڵنهماڵیایه، ئێستا منی بێنه‌وا ده‌متوانی له ناو مێژووی ده‌وڵه‌مه‌نددا په‌ند بهێنمەوە، به هۆزان ڕازی خه‌می قووڵی پێداوستیی نه‌ته‌و به سه‌ره‌تا بگرم، تا به‌رباس بۆ شتێك بهۆنمه‌وه، له مێژینه‌ی ڕۆژگاره‌وه بۆمان گرنگ بووه و كه‌چی تا ئێستاش هه‌ر نه‌چووینه‌ته سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌ی خۆناسینه‌وه؟
زه‌رده‌شتی مه‌زن گوتوویه: "ئه‌وه‌ی خۆ نه‌ناسێت، خوا ناناسێت"
په‌یامبه‌ری موسڵمانانیش (محه‌مه‌د) گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی خۆی نه‌ناسێت خوای نه‌ناسیوه"
خۆناسین هاوتای جیهانبینییه، ئه‌وی خۆی نه‌ناسێت ناتوانێت ڕوانین بهۆنێته‌وه و جیهانبینی هه‌بێت.
چ جای ئه‌وه‌ی له گه‌ردوون بگات و بزانێت وه‌ك گه‌ردیله له كوێدایه و له چ شوێنێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
(سلێمانی) له سه‌ر نه‌خشه گه‌ردیله‌ی دونیایه و (ڕێكخراوی جه‌مال نه‌به‌ز)یش له گه‌ڕه‌كی (قاوه‌خانه‌ی سه‌رچیمه‌ن)ه و زۆری خه‌ڵكیش ئێستا گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش نا دۆزنه‌وه، هێندێكی خه‌مخۆر ماڵی بابی وانیان كردووه به پێگه.
له‌وێ زۆر هیچ به‌ده‌ست ناخه‌یت، به ته‌نگی خۆ بهتهفرهدانهوه بی به‌ندوباو بۆ سه‌رداری ڕۆژگار بهۆنیتهوە. من بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ری ڕه‌نجی ئه‌م زانا و بیرمه‌نده كورده دهمكۆشا، كۆبه‌ندی لاپه‌ڕه‌ی نووسراوی بخوێنمه‌وه، بۆیه ده‌زانم به‌قووڵاییدا رۆ ده‌چم و ڕازی زانینی گه‌وهه‌ر دهردههێنمهوه.
ساڵانێكی زۆره به‌دووی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوی كوردییهوهم، كاتی خۆم بۆ خوێندنه‌وه‌ی شوێنواری كوردیی ته‌رخان كردووه.
له كۆتایی ساڵی چوو، كه‌وتم به‌سه‌ر ره‌نجی نووسراوی (نه‌به‌ز)ی مه‌زندا.
سه‌ره‌تا ئامبازی هه‌ر سێ به‌رگی بیره‌وه‌رییه‌كانی بووم كه به ناونیشانی (یادنامه‌ی نه‌به‌ز)ه و سه‌دان لاپه‌ڕه بوون و خوێندمهوە و بوون به هه‌زار، ڕه‌نجه‌وه‌ری و كۆششی خه‌باتی فه‌رهه‌نگ بوون.
وه‌ك ئه‌وه وابوو، ساڵی چوو بۆ ساڵی نوێ به به‌له‌می چارۆكه‌دار جێ بهێڵم، له كه‌ناری هزر و ئاوه‌زی بیر و زانیندا ئارام بگرم و سۆراغی زامی بیركردنه‌وه‌ی خۆم، به پاداشتی كوردی به‌ده‌ست بخه‌مه‌وه.
بۆم ڕه‌خسا پشت و په‌نا و سایه و سه‌یوان بیبینمه‌وه و به خۆم بڵێم: "چه‌ند له‌مێژه له بیركردنه‌وه‌دا هاوبیرم هه‌یه."
ئه‌مه‌ش بایی ئه‌وه به سوپاسگوزار بم و جارێكی دیكە وه‌ك جارانی جار زۆر ببژێرم و به پیتی درشت بنووسم "خه‌نی له خۆم."
هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك تاكانه نییه و هیچ داهێنانێكیش به‌ر له خۆی نه‌بووه بیری لێ نه‌كرابێته‌وه، لێ كاتێك لێكچوون ده‌بینیته‌وه، سه‌رفراز ده‌بیت و شاد ده‌كه‌ویته‌وه. جارێكی دیكە بۆ جیاوازی و داهێنانی نوێ دهكۆڵیت و له بهرهنجامهوه خۆ تاو ده‌ده‌یته‌وه.
له بێكه‌سیی خۆمدا بۆ بهدهنگخستنی پرۆژه‌ی (بیركردنه‌وه به كوردی) ئه‌م ڕهنجهوهرییهی ئه‌و له ئاسمانی بێ ئه‌ستێره‌دا حهوتهوانهن، بۆ ئه‌وه‌ی مانگی دره‌وشاوه بدۆزمه‌وه و هه‌زار جار تاو به‌ر خۆ بده‌م، بڕسكێم و ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه.
ته‌مه‌نێكی زۆره خۆم بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كوردی ته‌رخان كردووه، ئه‌م ماوه‌یه، كه (نه‌به‌ز)م ده‌خوێندنه‌وه، دوای یادنامهكهی كتێبی (كورد و شۆڕشه‌كه)یم بهرگاوبهرگ خوێنده‌وه، نازانم چی بڵێم، زمانیش گۆ ناكات چیت بۆ بهۆنمه‌وه؟
ئه‌م كتێبه زنجیره‌ی كۆڕ و وانه‌دانه به زمانی ئه‌ڵمانیایی و له ساڵی 1970 ژوورتر له نێوه‌نده‌كانی خۆرئاوادا به هزر و بیركردنه‌وه‌ی كوردانه هۆنیویتهوه و داكۆكیی له زانینی (كوردبوون)ەوە كردووه.
(نه‌به‌ز) كتێبی نههۆنیوهتەوه، ڕه‌نجی بۆ بایه‌خداریی زانینی (كوردبوون) داوه.
به هۆشیاریی زانا و بیرمهندییەكی مرۆڤپهروهرهوه ویستوویه‌تی بیسه‌لمێنێت (كوردبوون) وه‌ك بابه‌تێكی زانستی شێوێندراوه و له پایانیشدا زانین هه‌تك كراوه. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت كورد نوسراوه، له سه‌رچاوه دێرینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسیدا ته‌فره‌دانه و بێگانانێك نووسیویانه، سه‌ر و ساختیان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند وشه‌یه‌كی كوردیشدا نییه.
باشه وانێك بێگانه‌ن، چوزانن سه‌باره‌ت كوردبوون و شوناسی شتۆكهی شت بهۆننه‌وه؟
(حه‌مه‌مین پێنجوێنی) دۆست و هاوڕێ و هاوبیرم، كه له ئەورووپا و كوردستانیش كه‌می بۆ سه‌رداری و ده‌وڵه‌مه‌ندیی فه‌رهه‌نگ نه‌كردووه، بۆی گێڕامه‌وه و گوتی: "كاكۆ داخم ناچێت كوردی له‌خۆ بێگانهبووی ئایدۆلۆجیست ڕاپۆرتیان له‌م جه‌مال نه‌به‌زه‌ی خۆمان به سازی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمان داوه و وه‌ك كوردێكی نازی تۆمه‌تباریان كردووه"
(ئێدوارد سه‌عید) بیرمه‌ندێكی فه‌له‌ستینییه و مامۆستای بڵندپایه‌ی نێوه‌نده‌كانی زانستگاكانی خۆرئاوایه و كتێبی سه‌باره‌ت (خۆرهه‌ڵاتناسی) داناوه و پێی وایه ئه‌وان له نه‌زانینیانه‌وه بۆچوونیان سه‌باره‌ت بە ئێمه داناوه.
من زۆر سه‌رسامی (ئیدوارد سه‌عید) بووم، كه به تێروپڕی كتێبی (كورد و شۆڕشهكهیم) خوێنده‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت زۆر پێشتر له‌و (نه‌به‌ز)كەی خۆمان ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه و باسی سه‌رچاوه بێگانه‌كانی كردووه، كه ئه‌وان هه‌ر هیچ له‌باره‌مانه‌وه نازانن و كه‌چی له‌خۆڕا بڕیاری پڕوپووچ ده‌ده‌ن.
نهبهزهكهمان ڕهنجهوهرییهكی كردووه، سه‌ر و سامانی نییه.
له ساڵی حه‌فتادا، كاراوه بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی ئه‌ڵمانیایی به نێوه‌نده كولتوورییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا (كوردبوون) و به‌رخودانی بناسێنێت.
زنجیره وتاری هۆنیوه‌ته‌وه و دواجار (كوردۆ)ی خه‌مخۆر به په‌راوێزی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه كردوویەتییە كوردی، شایانی ئه‌وه‌یه، گه‌وهه‌ر به به‌رۆكی هه‌ردووكیاندا بكرێت.
جا كه نه زانیت گه‌وهه‌ر چییه، ده‌بێت زۆر جار شیعره‌كه‌ی مهولهوییت بۆ بخوێننه‌وه، كه نووسیویه "نه‌زان چوو زانوو، قه‌دری جه‌واهیر"
كه له‌به‌رده‌م ڕه‌نجه‌وه‌ریی وان و هاوشێوه‌یاندا ده‌وه‌ستیت، نازانیت قهرهجیت، كه خۆت و مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندی نهتهوهكهتت نهخوێندووەتهوه، یان نه‌زانیت و ناكرێت خۆت به قه‌ره‌ج بزانیت، كه هیچ سه‌باره‌ت بە خۆت نازانیت و خۆت نهخوێندووەتهوه.
(نه‌به‌ز)ی مه‌زن تا ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی به كوردی بیر ناكه‌ینه‌وه، هێشتا له نێوه‌نده‌كانی میدیا و بیركردنه‌وه‌دا نامۆ و بزره و نادۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك هات و كه‌وتینه سه‌ر به‌ندوباوی بیركردنه‌وه‌ی كوردی و خۆناسی، ده‌زانین چیمان له‌ده‌ست چووه و نازانین سه‌ر و سامانمان چییه؟
نیگه‌ران نابم هێشتا (ئه‌حمه‌دی خانی) ناناسین و تۆزمان به دامه‌نی ناسینی (مه‌لای جزیری)یش نه‌گه‌یشتووه.
سه‌دانی جوامێر له سه‌ره‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی بیانخوێنینه‌وه و له ڕێی ئه‌وانه‌وه خۆ بناسین و جیهانبینی و بیركردنه‌وه‌ی كوردیی خۆمان بهۆنینه‌وه.
به كهیهف و سه‌فای نووسینه‌وه، به بیره‌وه‌ریی خۆمدا ده‌چمه‌وه كه ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا گۆڤاری (بوون)مان ده‌وه‌شاند. له ڕه‌خنه‌گرانی پڕۆژه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆرئاوا بووم.
ئێستا سه‌رنج ده‌ده‌م و كه به كوردی بیر ده‌كه‌مه‌وه و ده‌بینم (جه‌مال نه‌به‌ز) له نێوه‌ندی كولتووریدا بۆڕی به ده‌وڵه‌مه‌ندانی هزر داوه‌ته‌وه.
بڕوانه چ ده‌بژێرم:
ساڵی 1978 بیرمه‌ندی به‌نامێی عه‌ره‌ب، كه ناوبانگی جیهانیی هه‌یه و ناوی (ئێدوارد سه‌عید)ه، كتێبی خۆرهه‌ڵاتناسیی داناوه و ڕه‌خنه‌ی وه‌شاندووه. ساڵی 1995یش كتێبه‌كه كراوه به عه‌ره‌بی.
جه‌مال نه‌به‌ز له سه‌ره‌تای هه‌فتاكاندا په‌ڕوباڵی خۆرهه‌ڵاتناسیی كردووه به زۆر هه‌نگاو له‌پێش (ئێدوارد سه‌عید)ه‌وه‌یه.
چی ده‌كه‌یت و چۆن بۆت ده‌سه‌لمێت، به‌م بێ سایه و سه‌یوانه‌وه بیسهلمێت (كوردبوون)مان ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌م قه‌ره‌جی قهرهجبابانه بچووكمان ده‌كه‌نه‌وه و ناكارێن گه‌وره‌یی خۆمان بدۆزینه‌وه و خۆ بخوێنینه‌وه.
هه‌روا خه‌بات ده‌كه‌م و تا ئاو له‌دووی بێڵم بێت، ڕازی بیركردنه‌وه و زانینی كوردی ده‌هۆنمه‌وه. له كوێشدا ئه‌گه‌ر پسا (هێمن) گوته‌نی:
"كوردهواری و ئێوه خۆش."
سەرچاوە : سپیمیدیا