عەبدوڵا کەریم مەحمود
دوای تراژیدیای ئەنفالی (یەک بۆ( دۆڵە رووت و دۆڵی جافایەتی ومەرگە )و (کیمیا بارانی هە ڵەبجە )و ئەنفالی دووی ( قەرەداخ )و(ئەنفالی سێ ی گەرمیان) .
لە مانگی ٤ی ١٩٨٨ ، مەفرەزەیەکی ئەمنی سلێمانی ، ( سەیدمەعروف) ،ناسراو بە (حاجی سەیدی مارف عەربەتی ) ، شۆفێری پاسی کۆستەرو دەیان شۆفێروپاسی کۆستەری تریان، لە هێڵی بەغداد -سلیمانی ،لە گەراجی سلێمانی، بەسوغرە گرت برد بۆ ناوچەی قادر کەرە م ی گەرمیان .
سەید مەعروف وهەموو شۆفیری پاسەکان ، ئەو هەموو ژن و پیاو منداڵانەی ، گوندەکانی قادر کەرەمیان یان ، لە بەر ئەوتاوە بارانە بینی ،چۆن سەربازەکان لە بازنەیەکی دیاری کراو، چوار دەوریان گرت بوون ، میللی چەکەکانیان ئاڕاستە کردبوون .
ئەو ژن و و پیاو و منداڵانە ، لە یەکەم رۆژی پەلاماری سوپای ئەنفال وجاش بۆ سەر ناوچەکەیان ، خۆیان لە شوێنە چەپەکانی ئەو شیوو نشیو و گردۆڵکە و لاپاڵ و ئەشکەوتانەدا حەشار دابوو، بۆ ئەوەی نەکەونە ناو تۆڕی هێزەکانی سوپای عیراق و جاش و دەسگیر نەکرێن ، بەڵام سەرۆک جاشیک بە موکەبەرە بە هەموویانی راگەیاندبوو :
- حکومەتی عێراق ، خاوەنی بەزەیی و رەحمە ، لە هەمووتان دەبورێ ،گەرلە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ، خۆتان تەسلیم نەکەن ، ناوەکانتان تۆمار نەکەن ، ئەوا خانووتان لە ئۆردوگاکان بۆ دروست ناکرێت و هەموومافێکتان دەفەوتێت .
ئەمنەکان ( ١٥)ژ ن و (٢٠ )منداڵیان بە پاڵ خستە ناو پاسەکەی سەید مەعروفەوە ، دوو سەرباز بە چەکەوە لای دەرگای هەموو پاسەکانەوە پاسەوانی ناو پاسەکان یان دەکرد ، بۆ ئەوەی هیج کەسێک نەتوانیت خۆی دەرباز بکات ، هەموو پاسەکان پڕ کران لە (ژن و پیاو و پیرو منداڵ )، پێش ئەوەی کاروانی پاسەکان بکەونە ڕێ ، هەردوو پاسە وانەکەی بەر دەرگای پاسەکەی سەید مە عروف دابەزین .
کاروانی پاسەکان کەوتنە جوڵە ، بەرەو چەمچەماڵ ،پێش ئەوەی بگەنە ناو ئۆردوگای شۆڕش ی نزیک چەمجەماڵ ، ژنێک بە سەید مەعروفی وت :
-براکەم لە فرسەتێک دا ، پاسەکە خاو بکەرەوە ،بۆ ئەوەی خۆم دەرباز بکەم و بگەمە ماڵی خزمێکمان .
کاروانی پاسەکان ، یەک بەدوای یەکدا بەریز دەڕۆیشتن ، لە ناکاو وەستانی پاسێک لە نێوان کاروانی ئەو هەموو پاسە ، کاریکی زۆر قورس و دژوار بوو ،سەید مەعروف بۆ ئەوەی پاسەوانی پاسەکانی تر ، بەوەستانی پاسەکەی نەزانن ، لە و کاتەنە دا گەیشتنە بەردەم چاڵ و چۆڵییەک ، ژئیسارەتی بۆ پاسەکانی دوای خۆی داو ، پاسەکەی هێواش کردووە ،ژنەکە فرسەتی هێناو بە خێرایی دەرگاکەی کردوە و خۆی فڕێ دایە قەراغی رێگاکە و بە پرتاو هەستایەوە و بە راکردن ،بروسکە ئاسا خۆی لە کۆڵانەکانی شۆڕش لە چاو ون کرد .
هەموو پاسەکان بەو هەمووژن وپیاو و منداڵەوە گەیشتنە ناو چەمچەماڵ و وەستان ، خەڵکی خاوەن هەڵوێستی چەمچەماڵ لە هێزەکانی سوپا ی عێراق راپەڕین ،بۆ ئەو ئەو ژنو پیاو منداڵانەی ناوپاسەکان دەرباز بکەن ،هێزەکانی سوپا ، بواریان پێ نەدەدا ن ، کۆپتەر بە نزمی گەیشتە سەر ئاسمانی چەمچەماڵ .
لەو کاتەدا دوو سەرباز بە چەکەکانیانەوە بە پریاو خۆیان گەیاندە ناو پاسەکەی سەیدەوە ،بواریان نەدا کەس لە پاسەکە دابەزێت ،
کاروانی پاسەکان لە جادەی (چەمچەماڵ –کەرکوک)کەوتە جوڵە ، رووەو کەرکوک ، لە (سەربازگەی تۆپ زاوە) ی نزیک کەرکوک ، هەموو ئەو ژن و منداڵانەمان بە برسێتی و تینوێەتی و بە جەستەی تەڕەوە دابەزاند .
دوای ئەوەی سەید مەعروف گەڕایەوە بۆ ما ڵەوە ، نەیدەتوانی ئەو دیمەنە تراژیدیانەی ئەنفالی ( قادر کەرم و چەمچەماڵ و تۆپزاوە) لە بیر بکات ، ئەودیمەنە جەرگبڕو دڵتەزێنانە ،کاری زۆری کردە بووە سەر ناخ و هەست ودەروونی ،چەند جاڕیک فرمێسک بەچاوەکانی دا هاتە خوارەوە ، بە قورگێکی پڕ لە گریانەوە ، ئەو چیرۆکە جەرگبڕە تاڵەی ئەنفالی بۆ هاوسەرو جگەر گۆشەکانی دەگێڕایەوە، ماوەی مانگێک نەیتوانی پاسەکەی بخاتە گەڕ و بچێ بۆ گەراج بۆ سەر کارەکەی ، بە بەردەوامی باسی لانەوازی و برسێتی و دیلێتی ئەو ژن و منداڵانەی گوندەکانی گەرمیانی بیر دەکەوتەوە ، ماتی و و دڵە راوکێ و مەلولیەک دایدەگرت ،توشی خەمۆکییەکی قورس بوو ، بەهۆی نەخۆشی شەکرە وە، هەردوو گورچیلەی وەستا ،لە ١٠/٤/ ١٩٩٤ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد .
عەبدوڵلا کەریم مەحمود
سەرچاوە :ئەم زانیاریانەم لە مامۆستا جەمال سەیدە مەعروف پێ گەیشتووە .
دیمەنێک لە کتێبی (رەشەبای ژەهرو ئەنفال ) ، بەرگی (سێیەم و چوارەم و پێنجەم )،چەند هەزار لاپەرەیەکە ، چاپ نەکراوە .
سەرچاوە : سپیمیدیا