هەڵەبجە ئامێزی بۆ گۆرانیی و میوزیک کردەوە

هەڵەبجە ئامێزی بۆ شەوە ئاهەنگێك كردەوە و تیایدا كۆنسێرتێكی گۆرانی بەبەشداریی چەندین هونەرمەند ئەنجامدارا و چەندین بڕگەی هونەری گۆرانی پێشكەش كران.
شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە بەهاوكاریی پەیمانگای گۆتی ئەڵمانی، بەهاوبەشی فێرگەی شنروێ‌ و گروپی ڕەزبەر، كۆنسێرتی هانی و مانگ، لەباخی گشتی هەڵەبجە بەڕێوەبرد، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئامادەبوون لەكۆنسێرتەكەدا.
شازە قادر، بەشدار لەكۆنسێرتەكە بۆ ڕۆژنیوز وتی: وەك فێرگەی میوزیكی شنروێ‌، بەسێ‌ گۆرانی منداڵان و بەشدارییمان لەم کۆنسێرتەدا کرد و ویستمان ئەو تواناییەی هەمانە لەم كۆنسێرتەدا پیشانی بینەری بدەین.
هەروەها، هانی هەڵەبجەیی، هونەرمەندی گۆرانی بێژ و بەشداربووی كۆنسێرتەكە وتی: ئەمشەو لەهەڵەبجەم لەشارەكەی خۆم زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەشدارییمكردووە لەم كۆنسێرتەدا.
کۆنسێرتەکە تا درەنگانی شەو بەردەوامیی هەبوو.

 

 

سەرچاوە: rojnews