هیپۆکراتی_کوردی_سەفەوی

 

Image

مانی ڕەحیمی

 

 ژیان چییە؟! شەڕ یان بەرخۆدان؟!

هیپۆکراتی ئاکادێمیک و سیاسی کوردی سەفەوی و عوسمانی بە چاوساغی کتێبخانەی داگیرکەران و مەعریفەی خۆکۆیلەکەر، بێوچان لە هەوڵی ئەوەدا بوون لەبیر کوردی ببەنەوە کە بەرامبەر بە داگیرکەر تەنیا شەڕ ڕوایە و بۆ ئەوە کە توانای شەڕت هەبێ، دوو ئەرکی سەرەکی لە ئەستۆ نەتەوەکەمانە:

 ١) خۆسازی وەک ئامادەکاری بۆ ئەو شەڕە کە گوتاری سەربەخۆیی دەیکات.

٢) پاکسازی وەک پاڵاوتن و توڕدانی هەر مەعریفە و گوتارێکی کیڵگە بۆ داگیرکاری دەلوێنێت.

کەچەئاکادێمیسییەنەکان بە بەکارهێنانی وۆکیزم وەک چەک ئەو شەڕە و ئەو ساختوسازە نێوخۆییە لەبیر زەینی کوردی دەبەنەوە و تووشی بەرخۆدان_ژیانە وڕەخنەتەراپی دەکەن. شەڕ تەنیا ڕووخاندن و وێرانکردن نییە، بەڵکو سازکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەشە. شەڕ بۆ نەتەوەی سەروەر ڕەنگە جێگای بەرگری نەبێ کاتێک هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نییە، بەڵام بۆ نەتەوەی بندەست و وڵاتیداگیرکراو، سنووری ڕەوایش تێدەپەڕێنێت و دەبێت بە زەروورەتێک کە چارەنووس و داهاتووی پێوەی بەستراوەتەوە.

بۆ مرۆڤی جەنگاوەر شەڕ ژیانە نەک بەرخۆدان. مرۆڤی جەنگاوەر دەزانێ کە بەرخۆدان میکانیزمە زیندوومانەوە (Survival Mechanism) و میکانیزمی سڕبوونە (Freeze Mechanism). بۆیە مرۆڤی جەنگاوەری کورد ژیان بەستراوە بە سەرکەوتن لە شەڕێکدا دەبینێتەوە کە چارەنووسی خۆی و دوژمنیشی بگۆڕێت. ناسیۆنالیزمی کوردستان بۆ بنیادنانی کوردستانی سەربەخۆ، پێویستە ناسیۆنالیزمی_جەنگی بێت. ناسیۆنالیزمێک کە وۆکیزم ناخی پێ بکاتەوە، دوو میکانیزمی ڕاکردن و سڕبوون (Flight Mechanism & Freeze Mechanism) دەبن بە کارکرد و فانکشناڵیتەی سەرەکی کە هەم بەشێوەی نەرم و هەم بەشێوەی ڕەق لە پاشەکشە و ڕاکردندا کۆ دەبێتەوە. بۆ وێنە شەڕ دەکەن نزیک بە ١٠٠ هەزار ئێرانی دەکوژێ، بەڵام ئامانجی شەڕی دیاریکراوە کە “موزاکرە” بێت. یان شەڕ دەکەنبیەک لەشکەری داگیرکەر وێران دەکەن و سەردەکەون، ڤەڵام کێوی «جاسوسان» دەبەخشن بە داگیرکەر.

هێرش دەکەن پاشەکشەیەکی بەرفراوان بە داگیرکەری تورک دەکەن، بەڵام پەیامێک لە ئیمرالی ڕا پاشەکشە بە ئەو هێزە سەرکەوتووە دەکات لە پێناو هیچدا. فیاسکۆکانی وۆکیزم لە کوردستان کارنامەیەکی دوورودرێژە، ئەمە ئاماژەیە کە وۆکیزم جگە لە شکست و فیاسکۆ هیچی دیکە نازانێ بەرهەم بێنێت و هەرچی دەرفەتی و هەلی زێڕینە زۆر بە سانایی دەزڕێنێت.

ژیان لە ڕوانگەی وۆکیستی بەرگەی ناسۆریگرتنە و هیچ بنیادنان و سازکردنێکی تێدا نییە. بۆیە بنیادنانی دەوڵەت بەستراوە بە هەل و باردودۆخی گونجاو دەزانێ لە دەرەوەی ئیرادەی خۆیان. بۆیە جەنگاوەر بوون و بنیادنان تێکەڵەیەکی ناگونجە، بەڵکو بەرخۆدان و بەرگەگرتن وەک میکانیزمی زیندوومانەوە پاساوی ئەوانە کە زەین ئەواندا ڕزگاری واتا هێرشی ئامریکا بۆ ئێراق و خوڵقانی هەرێمی کوردستان یان سەرهەڵدانی بەهاری عەڕەبی و لەدایکبوونی ڕۆژاوا. بۆیە چوونە زیندانی ئەندامانی نۆژین بەپێی خۆیان بەناوی #بەرخۆدان وۆکیستەکان شاگەشکە دەکا. بێگومان پشکی هەرە گەورەی ئەم کارەساتە لە ئەستۆی چەن کەچەئاکادێمیستی ناپرۆفێشناڵ و نامۆدێڕنە کە لە ژینگری ئەورووپی و ئەمەریکی شانازی دەخوڵقێنن و لە ژینگەی کوردی دەبنەوە بە “کوێخای یاسیناوێ”.

لە کۆتایی ٢٠٢٣ نووسیم کە دەبێ شۆڕشی_ژینا تێپەڕێنین. هۆکار ئەوەیە کە ئاڵوودە بوونی شۆڕشی ژینا لەلاین ئاکادێمیسییەنی کوردی سەفەوی و حیزبە دڵخوازەکانیان بوو بە هۆی دامرکانەوەی ئەو شۆڕشەکە. ئاکادێمیسییەنی کوردی سەفەوی لەجێگای ئەوە کە لەوە تێبگەن کە شۆڕشی ژینا لەنێوخۆیدا ئەگەر شۆڕش بوو، بەڵام ڕوو بە داگیرکەر شەڕێکی نەتەوەیی بوو. لە شەڕی سەربەخۆیی ئێرلەند هەم لە ڕاپەڕینی پاک و هەم لە شەڕی سەربەخۆیی دووهەم دیاسپۆرای ئیرلەندی لەجێگای کاری مرۆڤدۆستانە و فریاکەوتن بە چەک و دارایی فریایان کەوتن و سەرکەوتن. لەبەرامبەردا وۆکیزمی کوردی سەفەوی کەوتنە کاری خێرخوازانە بۆ برینداران و برسییەکان و هەڵاتووەکان و کەوتنە #ڕەخنەتەراپی و خۆبەتاڵکردنەوە و تویتەریان پڕکرد دەستەواژەی «#زەکەرشاهی» و بوون بە ئۆپۆزیسیۆنی دۆڕاوێکی وەک موهتەدی. ئەوان هیچکات تێنەگەیشتن کە شۆڕشی ژینا ڕوو بە داگیرکەر چۆتە دۆخی #ناسیۆنالیزمی_جەنگی و بۆ سەرکەوتن پێویستی بە پۆشتەکردنی لەشکەریی و گوتاری جەنگییە. بەرخۆدان ژیانە، درۆیەکی گەورە بوو لەگەڵمانیان کرد و جگە لە زیندوومانەوەی سەرشۆڕانە هیچی دیکەی تێدا نییە. ژیان شەڕە! و … ئەوەی شەڕ ناکات، ناژیت!