هادی زیائەدینی (لەدایکبووی 1956- سنە) وەک نیگارکێش و پەیکەرتاش لەسەر ئاستی کوردستان و جیهانیش ناوێکی ئاشنایە.
زیائەدینی ئافرێنەری دەیان پەیکەری کەسایەتییە کوردستانی و جیهانییەکانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێراندا، وەک پەیکەری قانیع، مەولەوی، مەستوورە، هێمن، هەژار، هەروەها پەیکەری ئازادی کە بووەتە سیمبولی شاری سنە و پەیکەری شێرەژنانی کۆبانی کە بووەتە سیمبولی کچانی قارەمان و نەبەردی کورد و لەم دواییەشدا پەیکەرێکی بە قەبارە و ناوەڕۆک مەزن، بە ناوی تابلۆی ئەنفال دروستکرد کە چارەنووسی هەر وەک قوربانیانی ئەنفال نادیارە.