محه‌مه‌د ره‌زا كه‌ڵهوڕ
ماهییەتی مینیماڵیستی نووسین و چیرۆک
وردنووسین به‌رهه‌می عه‌قڵی ره‌سه‌نێتی گه‌وهه‌ر و خودی بێ رتووشی دیارده‌كانه. له مینیماڵیزمدا (Minimalism) جوانی له كورتكردنه‌وه و پوختكردنهوهدایه، چونكه مینیماڵیستهكان باوه‌ڕێكی پته‌ویان به لابردنی هه‌موو زیاده ناپێویسته‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وه‌ش زیاتر هه‌یه. له‌هه‌ر بوارێكی هونه‌ریدا، له ده‌قی نووسینه‌وه بگره هه‌تا شێوه‌كاری و ته‌لارسازیی و هتد. زاراوه‌ی "مینی‌ماڵ" له رووی زمانه‌وانییه‌وه به مانای زۆر ورد و بچووك و كورته. "نووسه‌ری مینیماڵیست" بونیادی ده‌ق و شێوازی ده‌ربڕینی له‌سه‌ر بنه‌مای بێ رتووشی ده‌ربڕین و شێوازێكی داماڵراو له درێژدادڕیی و ئاڵۆزیی داده‌ڕێژێت و هیچ باوه‌ڕێكی به رازاندنه‌وه و وه‌سفی ناپێویست نییه. دروشمی وردنووسان وه‌كو ماهیه‌تیان كورت و پوخته.
(كه‌م، زۆره. Less is mor). ئامانج ئه‌وه‌یه بچیته ناخه‌وه، له‌و رووه‌وه كه كه‌م وتن له هه‌مانكاتدا شیرین زمانی بنه‌مای ئه‌سڵی و ئه‌ساسییه. له نووسینی مینیماڵیزمدا (نووسینێك له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌م، كورت، ساده‌نووسین)، ته‌واوی وه‌سف و رازاندنه‌وه ناپێویسته‌كان لاده‌برێن، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی هیچ شتێك نامێنێته‌وه كه شایانی لابردن بێت!
له چیرۆكنووسیندا ناكرێت حه‌تمه‌ن هه‌موو كورته‌چیرۆكێك مینیماڵیستی بێت! له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌كرێت رۆمانێك له هه‌مان قاڵبی ماكسیماڵی (Maximal) خۆیدا به ناوهڕۆك و نووسینی مینماڵیستی بنووسرێت. له‌ڕاستیدا ده‌توانرێت رۆمان بنووسرێت به‌ڵام به‌شێوازی مینیماڵیستی بنووسرێت. ئه‌و قسه‌یه‌ی هه‌مه‌نگوای بۆ هه‌موو جۆر و قاڵبه‌كانی نووسین راسته كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دڵنیای له‌و لابردنه‌ی ده‌یكه‌یت، ده‌توانیت هه‌موو شتێك لابه‌ریت. ئه‌و به‌شه‌ی لابراوه وزه و توانایه‌كی زیاتر به چیرۆك ده‌به‌خشێت و خوێنه‌ران ئه‌وه‌ی تێی ناگه‌ن، هه‌ستی پێده‌كه‌ن."
به له‌به‌رچاوگرتنی كورتكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ی زۆری دراوه‌كانی چیرۆك، هه‌روه‌ها پارۆمهترهكانی چیرۆكی مینیماڵیستی وه‌كو لابردن تاڕاده‌ی رێگه‌پێدراو، "شازاده ئیحتجاب"ی "هۆشه‌نگی گوڵشیری" چیرۆكێكی درێژی مینیماڵیستییه. چونكه له‌م چیرۆكه درێژه‌دا به قسه‌ی "هێنری جه‌یمس"، "یه‌ك وشه زیاتر له‌وه‌ی كه پێویسته نه‌هاتووه" و به قسه‌ی گوڵشیریش له "حیكایه‌ت"بێبه‌رییه!
هەموو شتێک ئاوێتە بووە
له‌م رۆژگاره‌دا كه گوایه هه‌موو شتێك ئاوێته بووه و به‌رده‌وام جۆر و قاڵب و ژانره‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن هه‌ندێ جار، "هه‌ڵوه‌شانه‌وه" و "جیاكردنه‌وه" پێویسته، هه‌ربۆیه ئه‌م نووسینه‌ی هەمەنگوای، یان راستتر ئه‌م یاداشته كه ده‌شێت ته‌سه‌ور بكه‌یت فرۆشیارێك لكاندوویهتی به كاڵاكانییهوه، ئایا كورتیلهچیرۆكێكی مینیماڵیستییه یان ته‌نیا گوتهكی هه‌ڵبژارده‌ی مینیماڵیستییه! ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ترسناكی وه‌كو " ئه‌رنێست هه‌مه‌نگوای" نه‌بێت:
(بۆ فرۆشتن: پێڵاوی مناڵه‌كه قه‌ت له‌پێ نه‌كراوه- For Sale: Baby Shoes, Never Worn)
یان ئه‌م نووسینه‌ی شاعیری به‌ناوبانگ "ولیه‌م كارلۆس و‌لیامز" ئایا شیعره یان نیمچه كورتیلهچیرۆكێكی مینیماڵیسیتییه؟ كه له قاڵبی یاداشتێكی كورتدا له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك وه‌كو دانپێدانانێكی عوزرخواهانه نووسراوه و لكێنراوه به سهلاجهیهكهوه:
(ههڵوژهكانی ناو سه‌لاجه‌كه‌م خوارد/ له‌وانه‌یه بۆ ناشتا داتنابووبن/ به‌داوای لێبووردنه‌وه زۆر خۆش و شیرین و ساردبوون!)
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ی كه له په‌ندی پێشینان یان قسه‌یه‌كی نه‌سته‌قی توانج ئامێز ده‌چێت.
به ناوی "ورته ورتی قۆڕ" له ده‌فته‌ری شیعری "ریچارد براوتیگان"دا زۆر خۆشخوانه:
(له جیاتی ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانی/ خه‌ریكه كونه مشكێك/ به پیاوێكی كوێر ده‌فرۆشن!)
یان زۆر له "كاریكهلیماتۆر" و "قسه‌ی نه‌سته‌ق" و هه‌ندێ "كورته‌نامه" كه رۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گه‌ن. به یارمه‌تی نووسه‌ره‌كه‌ی با ئه‌م كورته‌نامه‌یه به ناونیشانی "شه‌وی یه‌ڵدا" بخوێنینه‌وه كه كورتیلهچیرۆكێكی ته‌واوی مینیماڵیستییه:
دوا شه‌و
(هاردی) روو له (لۆریل) ده‌كات و ده‌ڵێت: "سبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆههڵهاتندا له سێداره‌مان ده‌ده‌ن!" (لۆریل) كه له مانگ راده‌مێنێت، له وه‌ڵامی هاردیدا ده‌ڵێت: "چه‌ند باشه! ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌ڵدایه.!"
چیرۆک دەبێت چیرۆک بێت
بێگومان هه‌موو ده‌قه باسكراوه‌كان به‌شێوازی مینیماڵیستی نووسراون، هه‌رچه‌نده به رووكه‌ش له قاڵبێكی غه‌یری قاڵبی خۆیاندا خراونه‌ته‌ڕوو! هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگ نییه، به‌ڵام پێویسته له نیشاندانه‌وه‌ی چیرۆكی مینیماڵیستیدا هه‌ندێك وردببینه‌وه. یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان هه‌ڵه‌ی تێكه‌ڵكردنی چیرۆكی مینیماڵیستییه له‌گه‌ڵ قاڵبی (كاریكهلیماتۆر)دا. به‌درێژایی ساڵانێك و له‌وانیش كۆتایی ساڵی (2005) كه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كورتیلهچیرۆكی نامه‌یی خوێندكارانی كرماشان بووم، گه‌لێك نموونه‌ی له‌و جۆره‌م بینی كه زۆر له به‌شداران چیرۆكی مینیماڵیستیان له‌گه‌ڵ "كاریكهلیماتۆر" و "كورته‌نامه" و "قسه‌ی نه‌سته‌ق" و "په‌ند" و "نوكته"، "سكێچ" و "حیكایه‌ت"دا به‌هه‌ڵه تێكه‌ڵ كردبوو. ئایا ئه‌و ئازیزانه نه‌یانده‌زانی كه چیرۆك هه‌رچی به‌سه‌ر بێت ده‌بێت چیرۆك بێت، ده‌بێت پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی بیناكەی بپارێزرێن. ئه‌گه‌ر كورت بكرێته‌وه زۆر كورتیش، یان درێژ بكرێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش كه ته‌مه‌نی شه‌هره‌زاد بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌ش نه‌كات، ده‌بێت هه‌ر به "چیرۆك" بمێنێته‌وه. نووسه‌ری چیرۆكی مینیماڵیستی چیرۆك پوخت یان كورت ده‌كاته‌وه، بێگومان ماهیه‌تی چیرۆكه‌كه له‌ناو نابات و نابێت ئه‌وه‌ش رووبدات، ده‌نا ئیتر چیرۆك نییه، قاڵب یان جۆرێكی تره. بۆ نموونه کاریکەلیماتۆرە. ئاشكرایه هه‌ر نووسینێك هه‌ر جۆرێك بێت به‌پێی بنه‌ما و ره‌گه‌زه‌كانی قاڵب و جۆره‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك چیرۆكی نووسی به‌هرام سادقی وته‌نی: "له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌بێت چیرۆك بنووسێت، ده‌بێت چیرۆكی ته‌واو بنووسێت، ئیتر به هه‌ر فۆرم و ته‌كنیكێك بێت."
بێگومان ده‌بێت جه‌خت له‌وه بكرێته‌وه " یه‌كه‌م شت ده‌بێت چیرۆك بنووسرێت، چیرۆكی ته‌واو" ئه‌وسا ئیتر گرنگ نییه كورت بێت یان درێژ، مینی‌ماڵ بێت یان ماكسیماڵ! ئه‌وه گرنگه!
كاریكهلیماتۆر ئاراسته‌یه‌كی مینیماڵیستی بۆ نووسین
"كاریكهلیماتۆر"، "كاریكاتۆر"ێكه له "كه‌لیمه-وشه" یان كاریكاتۆرێكه له ره‌گه‌زی وشه. له راستیدا كاریكاتۆرێكه به وشه ره‌سم و وێنا ده‌كرێت. كاریكهلیماتۆر-یش به‌رهه‌می روانینێكی مینیماڵیستی بووه له نووسیندا، كورت، پوخت، قووڵ و هیچ جۆره زۆربڵێییهكی تیا نییه. كاریكهلیماتۆر. كاریكهلیماتۆر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌یه به ده‌ربڕینێكی بروسكه‌ئاسا "flash" هه‌مان چیرۆكی بروسكه‌ئاسا "Flash Fition" دەنووسێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵه تێگه‌یشتن! جاریوایه ته‌نانه‌ت ئاڵۆزی و ته‌مومژ له كاریكهلیماتۆردا هه‌یه. ئه‌م جۆره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ژیانی زه‌مانه‌ی تیژتێپهڕیشدا هاوئاهه‌نگه.
ئه‌حمه‌دی شاملو بۆ یه‌كه‌مجار زاراوه‌ی "كاریكهلیماتۆر"ی له گۆڤاری "خوشه"دا به‌كارهێنا و ئه‌م ناونیشانه‌ی بۆ نووسینه‌كانی "پهوێز شاپور"دانا.
له كاریكهلیماتۆریشدا ده‌كرێت گێڕانه‌وه‌یه‌كی وه‌كو چیرۆك هه‌بێت! وه‌كو هه‌موو هونه‌ره‌كان كه ده‌توانن و ده‌بێت چیرۆكێكیان هه‌بێت بۆ گێڕانه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا كاریكهلیماتۆر چیرۆكێكی زۆر كورت نییه، قسه‌ی نه‌سته‌قیش نییه و له رووی ماهیه‌ته‌وه فۆرمێكه به جۆرێك یاریی به وشه ده‌كرێت. كاریكهلیماتۆریش وه‌كو كاریكاتۆرێك وایه به دوای بابه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به وردبینی و ورده‌كاریی و زیره‌كانه گه‌وره‌ی بكات. ده‌یه‌وێت سه‌ر بكاته سه‌ر خه‌ڵك و دنیا و ئه‌م بواره‌ش سنووری نییه. سه‌ر به هه‌موو شوێنێكدا ده‌كات و به قسه‌ی زرنگانه به نیازی ئه‌وه‌یه خاڵێكی ناسك و شیرین به‌یاد بهێنێته‌وه. له‌م رووه‌وه كاریكهلیماتۆرنووسین به مینیماڵیسیتیترین شێوازی گونجاو ده‌چێته بواری تهنزنووسینهوه. ئه‌م جۆره نووسه‌رانه، "تهنزنووسانێكن كه‌م ده‌نووسن به‌ڵام به كامڵی ده‌نووسن. "عمران صلاحی" ده‌رباره‌ی كاریكهلیماتۆر ده‌نووسێت: "ده‌توانرێت دیدار، وێنه، گرافیك، نزیككردنه‌وه‌ی زه‌ین و بابه‌ت و ته‌نز به به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی كاریكهلیماتۆر له قه‌ڵه‌م بدرێت." به‌م پێیه، كاریكهلیماتۆر نووسینێكی كورته كه به "مینیماڵترین" شێوه‌ی شیاو و به ده‌ستمایه‌ی ته‌نز هه‌وڵده‌دات بابه‌ت بخوڵقێنی و وێنه‌سازی زمان بكات. با لێره‌دا ئه‌م ده‌قه‌ی "په‌روێزی شاپور" بخوێنینه‌وه:
"بولبولی زاهید، له‌سه‌ر گوڵی دڕكاوی هه‌ڵده‌نیشێت."
ماریۆ بارگاس یۆسا كورتیلهچیرۆكێكی نووسه‌ری گواتیمالایی "ئه‌گۆستۆ مونتێروسۆ" به ناوی "تهنزور یان ده‌یناسۆر" به كورتترین كورتیلهچیرۆكی دنیا ده‌زانێت:
"كه له خه‌و هه‌ڵسا ده‌یناسۆره‌كه هێشتا له‌وێدا بوو."
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا چیرۆكی زۆر زۆر كورت، جۆرێكه له كاریكهلیماتۆر! یان به پێچه‌وانه‌وه، كاریكهلیماتۆر جۆرێكه له چیرۆكی زۆر زۆر كورت؟ سه‌ره‌تا به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی چیرۆك له نووسینی چیرۆكی مینیماڵیستیدا، بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك ئه‌م كورته‌چیرۆكه مینیماڵیستییهی میترا ئیلیاتی له كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی "مهدمۆزیل كه‌تی و چه‌ند چیرۆكێكی تر" ده‌خوێنینه‌وه:
له تاریكی‌دا ده‌مێنینه‌وه
میترا ئیلیاتی
كه ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه رووناكی ده‌ڕژێته سه‌ر به‌تانی كوڕه‌كه‌مان. كاتێ دێته ژووره‌وه هه‌مان كراسی مه‌یله‌و سووری له‌به‌ردایه. كه چاوی به ته‌پڵه‌كه‌كه ده‌كه‌وێت قۆپچه‌كانی داده‌خات. ته‌نیا لێم راده‌مێنێت. مێرده تازه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه بانگی ده‌كات:
"دیسان چووی بۆ كوێ؟"
له ته‌نیشت سیسمهكهوه داده‌نیشێت. له‌به‌رده‌م تهپڵهكهكهدا. سه‌یرم ده‌كات. وێنه‌گره‌كه وتبووی:
"بزه‌یه‌ك بكه."
به بێده‌نگی بزه‌یه‌كم كردبوو. لام كردبۆوه به‌لای دیواره‌كه‌دا به‌ڵكو نه‌یبینم. چاوم به تابلۆی كوڕه‌كه‌مان ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر دیواره‌كه. ره‌نگی ئاوه‌كه‌ی كردووه به خۆڵه‌مێشی. وتبووم:
"ده‌بێت ئاوی بێت."
ده‌ڵێت:
"ده‌ته‌وێت چیرۆكێكی جوانت بۆ بگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وت لێ بكه‌وێت."
مێرده تازه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه بانگی ده‌كات:
"نایه‌ی بخه‌ویت"
كه كتێبه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، ده‌كه‌وم به عه‌ردا.
"شكاندت."
كوڕه‌كه‌مان ئه‌مه ده‌ڵێت. هه‌ڵیده‌گرێته‌وه. سه‌یرم ده‌كات هێشتا پێده‌كه‌نم.
ده‌ڵێت:
"شش مه‌گری. باوكت تووڕه ده‌بێت."
"ئه‌وه باوكم نییه."
ئاوڕ ده‌داته‌وه سه‌یرم ده‌كاته‌وه. كه‌وتوومه‌ته سه‌ر پشتییهكه. هێشتا پێده‌كه‌نم. هه‌ڵده‌سێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێی ده‌یه‌وێت بڕوات ده‌مه‌وێ بڵێم: "مه‌ڕۆ." ناڵێم.
هێشتا پێده‌كه‌نم. سه‌یری كوڕه‌كه‌مان ده‌كات. داده‌نه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌تانییه‌كه‌ی پیا بدات. قژی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی. پاشان گڵۆپه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه.
له تاریكی‌دا ده‌مێنینه‌وه.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
سەرچاوە: knwe