ناوه‌ندی 49 كتێب له‌ نه‌رویج پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌

ناوه‌ندی 49 كتێب له‌ نه‌وریج، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ندان ناونیشانی جۆراوجۆر و نایابی كتێبی كوردی له‌خۆ ده‌گرێت.
شارۆخ ئه‌رژه‌نگی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه‌، به‌ "وشه‌"ی گوت، له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتییان به‌رانبه‌ر به‌ زمان و كتێبی كوردی له‌ هه‌نده‌ران، ناوه‌ندی 49 كتێب، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێبی بۆ كوردانی دانیشتووی نه‌رویج كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و روونی كرده‌وه‌، كتێبه‌كانیان خزمه‌تكردنه‌ به‌ زمانی كوردی و زیندووڕاگرتنی ئه‌ده‌بی كوردی، داوا له‌ كوردانی تاراوگه‌ش ده‌كات نه‌هێڵن زمانی كوردی كاڵ ببێته‌وه‌ و پشتگوێ بخرێت و ده‌بێ هه‌میشه‌ زیندوو رابگیرێت. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ زۆر وڵاتی تری ئه‌وروپا پێشانگه‌ی كتێبیان كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بن، پێشانگه‌ی نه‌رویجیان له‌ژێر ناونیشانی  "Leirdueveien 73   1349 Rykkinn"  ده‌بێت.

 

سەرچاوە: wishe