پەرێز عومەر
به‌ڕێز سه‌رۆك... له‌كاتێكدا ده‌زانین ناوچه‌كه و كیانه لهرزۆكهكهى باشور‌و حزبایه‌تى و ته‌نانه‌ت یه‌كه‌ى خێزان و بونیادی كه‌سایه‌تی تاكیش له‌م وڵاته له‌ژێر مه‌ترسی و گۆڕانكاری گه‌وره‌دان، پێویسته به‌هه‌موومان بیربكه‌ینه‌وه و نه‌خشه‌سازی بكه‌ین، هاوكاربین له هه‌نگاوه دروسته‌كان و رێگری بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی نابه‌رپرسانه‌ی ترسناك.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى ده‌یان و ده‌یان و ده‌یانیتریش كێشه‌ى نه‌بوونی به‌ڕێوه‌بردنێكی باش و غیابی پره‌نسیپه‌كانی به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزی وه‌ك دیارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار به‌رۆكی هه‌مووانی گرتووه و هه‌مووشمان پێوه‌ی گیرۆده و ته‌نانه‌ت شه‌رمه‌زاریش بووینه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسم كرد، دیاردهیهكیتری زۆر خراپ و بێزاركه‌ر له ئێستادا هه‌مووانی ماندوو و بێ ئومێد كردوه، ئه‌ویش وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه،
به‌ڕێز سه‌رۆكه نه‌ته‌وه‌ییه بوێرهكه... به‌هۆی ئه‌وه‌ى زیاتر له 9 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌م و ناگه‌م به‌وه‌ڵامی هیچ یه‌ك له‌و پرۆژانه‌ى له‌پێناو (نیشتمان، نه‌ته‌وه، ژن) پێشكه‌شی حزبهكهمیان ده‌كه‌م، بڕیارمدا ئه‌م نامه كراوه‌یه بنووسم، له‌كاتێكدا نه‌تها من نیم كێشه‌ى وهرنهگرتنهوهى وه‌ڵاممان له‌نێو ئه‌م حزب و حكومه‌ت و ئیداره‌یه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو ده‌یان و سه‌دان كه‌س بیرۆكه و پرۆژه و پێشنیاری جوانیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌زارجار به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی باڵات له‌پشت نه‌بێت، یان وه‌ڵام نادرێیته‌وه یاخود پرۆژه‌كان ده‌بردرێن و له راگه‌یاندن و لابه‌لا ده‌بینین به سه‌قه‌تی جێبه‌جێ كراون و هیچ گه‌ڕانه‌وه‌و وه‌ڵامێك بۆ خاوه‌نه‌كانیان نه‌بووه.
به‌ڵێ له ئێستادا یه‌كێك له سیماكانی (((مه‌سئول))) بۆته ئه‌وه‌ى كه وه‌ڵامی خوار خۆی نه‌داته‌وه.!!! باوه‌ڕت بێت هه‌موو پله‌كان بێ جیاوازی به‌وه هه‌ست به‌بوون و گه‌وره‌یی خۆیان ده‌كه‌ن كه وه‌ڵامی خوارخۆیان ناده‌نه‌وه، له‌به‌ر نامه‌یه‌ك یان ته‌له‌فۆنێكی سه‌روی خۆشیان هه‌ڵده‌ستنه سه‌ر پێ. وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى (هیچ ڕاپۆرتێك، هیچ پرۆژه‌یه‌ك، هیچ بیرۆكه‌یه‌ك، هیچ پێشنیارێك و خه‌مخۆریه‌ك) بۆته ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی كه (توانا، لێهاتوویی، ئومێد، دڵسۆزی، ماندونه‌ناسی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن)ی گه‌نجانمان له‌ناو ده‌بات.
به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت وه‌زیر و راوێژكار‌و به‌رپرسی ئۆرگانه باڵاكانیش كێشه‌ی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى ئه‌ویتر و ده‌ست نه‌گه‌یشتن بهوانیتریان هه‌یه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردن كه‌م بۆته‌وه‌و هه‌ركه‌س ئه‌ركی خۆی جێ به‌جێ بكات وات پێ ده‌فرۆشێته‌وه كهئهننههو سه‌ده‌قه‌ی پێ كردووى.
نه‌ك هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاپۆرتێك داوا ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕاپۆرت و كار و پرۆژه لۆ سه‌روی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، یان گه‌ڵته‌یان پێ ده‌كرێت، یاخود خه‌ڵكانێك به به‌به‌زه‌ییه‌وه سه‌ریان ده‌كه‌ن. چونكه وه‌ك بڵێ ئه‌زمونیان هه‌یه و له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دڵنیان. كه وه‌ك ئه‌وه وایه بیخه‌یته ده‌ریایێك و له بێ سه‌روشوێن بوونی دڵنیان.
دیسان به‌ڕێز سه‌رۆكم له‌به‌ر رێزم بۆ ئۆرگانه‌كان و تاك به تاكی ئه‌و به‌رێزانه‌ى له‌ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵی رابردوو بۆ پرۆژه‌ی جیاواز، له‌ده‌رگام داون و تاكو ئێستا بێ وه‌ڵام ماومه‌ته‌وه ناوی كه‌س له ئێستادا ناهێنم، تكا ده‌كه‌م گه‌ره‌یی بنوێنه و رێگایه‌كمان پیشان بده‌ن ئاخۆ ئێمه چی بكه‌ین و چۆن جێگامان ببێته‌وه و بیرۆكه و پرۆژه‌كانمان چۆن بخه‌ینه بازنه‌ى گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاند تا ده‌گاته قۆناغی وه‌ڵامدانه‌وه؟ جا به ئه‌رێ بێت یان نه‌رێ...
ڕاپۆرتی ئۆرگان و به‌شه‌كان كه‌ی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه؟ من وه‌كو زۆربه‌ی كادره به‌تواناكانی خواری خواره‌وه‌ی ئۆرگانهكانم، هیچ واستهیهكم نیه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ رێز و سوپاس...
سەرچاوە : خەندان