سپێدە سالحی
ئه‌و دۆزه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ئاسته جۆراوجۆره‌کانی ژیانیاندا هه‌یانه، گرێ‌دراو و وابه‌سته‌ی ئه‌و وێنایه‌یه که له مێژووی خۆیان هه‌یانه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به بێ مێژوویه‌کی کۆن یان نوێ و له هه‌مانکاتدا ساخته یان ڕاسته‌قینه، ناتوانێت بوونی هه‌بێت، بۆیه زۆر له نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش مێژوو و سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌کان، تا زه‌وینه‌یه‌کی پته‌وتر و زهینیتر بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی مێژووی خۆیان دروست بکه‌ن.
ئێسته ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی جیۆگرافیای زاگرۆس و ئه‌فسانه‌کانی بده‌ین، ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگر و زوحاک به ناوبانگه و له زۆربه‌ی زۆری سه‌رچاوه‌کاندا کاوه وه‌ک کوردێکی یاخی و شۆڕشگێڕ له دژی سته‌می زوحاک ڕاده‌په‌ڕێت و گه‌نج و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی له ماره‌کانی زوحاک و خوێنمژییه‌کانی ئه‌و، رزگار ده‌کات. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خوێندنه‌وه و شیکاریی تر بۆ ئه‌م ئه‌فسانه‌یه کراوه، گوایه ده‌ڵێن زوحاک هه‌مان ئاستیاک یان ئاژیدیهاکی دوا پاشای ماد بووه و کاوه ئه‌و که‌سه‌یه خیانه‌تی له زوحاک کردووه، ئه‌مە وای کردووه وێنه‌ی کورد له سه‌رده‌مانی به‌ر له مێژوویش زیاتر بڕووشێت! یان ئێمه ده‌یان ئه‌فسانه‌ی کوردیمان هه‌ن که کاتی خۆی فیرده‌وسی له شانامه‌که‌یدا هێناونی و کردوونی به موڵکی فارس و مۆرکی شوناسی فارسییان لێ دراوه!
ئیسته زۆربه‌ی کات له زمانی ئینگلیزی‌دا (به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی وای دانێین کورد ئێرانییه و سۆمه‌ری نییه) له باتی ئێران هه‌ر ده‌ڵێن پێرشین (Persian) واته فارس، واته ئێران وه‌ک جیۆگرافیایه‌کی فره‌نه‌ته‌وه هه‌ر به ناوی فارسه‌وه داگیر کراوه. په‌رچه‌کرداری فارس یان ئێرانییه‌کان، به‌وه‌ی که به که‌نداوی فارس ده‌ڵێن که‌نداوی عه‌ره‌ب، له‌م جۆره خۆپه‌رستی و فۆبیایهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که جگه له خۆیان هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه به خاوه‌ن خاک و مێژوو و ئه‌فسانه‌کانی ئه‌م جیۆگرافیا له‌مێژینه و کۆنه نازانن!
له ڕاستیشدا مێژوو به گێڕانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر پاش جه‌نگی یەكەمی جیهانی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان که دواتر بوو به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هاته ئاراوه. ئه‌گه‌رچی پێشتر له فۆرمی بچووک بچووکدا تۆوی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له ناوچه‌که‌دا هه‌بووه و له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و مێژووییه‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و دواتر له سه‌رده‌می مۆدێرندا هه‌ر ئه‌وانه کران به کۆڵه‌که و هه‌وێنێک بۆ دروستکردنی نه‌ته‌وه‌گه‌لێک که به زه‌بری هێز و ده‌سه‌ڵات شوناس و مێژووی ئه‌وانیتر ڕه‌ت دەکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بنیات بنێن. ئه‌مه ئه‌و پرۆسه سیستماتیک و هه‌مه‌لایه‌نه بووه که داگیرکه‌رانی کوردستان له مێژه گرتوویانه‌ته به‌ر و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن.
ئه‌م پرۆسێسه ته‌نیا له هاوکێشه‌یه‌کی جیۆگرافی، سیاسی و گوتاریانه‌ی ناوچه‌یی و هەرێمیدا ڕووی نه‌داوه به‌ڵکوو لایه‌نێکی زۆر گرینگ و چاره‌نووسسازی هه‌ڵوێست و خوێندنه‌وه‌ی زلهێزەكان و کولتووری ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه بووه، به نیسبه‌ت گێڕانه‌وه مێژووییه‌کان. بۆ نموونه، ئێسته به‌هۆی دروستبوونی نه‌زمێکی نوێ له پێوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها کرانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی زیاتری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، زیاتر و زیاتر ناوی که‌نداوی فارس له ڕاگه‌یاندن و نه‌خشه ئه‌لیکترۆنی و ئاپه‌کانی وه‌ک گووگلئێرس و... کاڵتر ده‌بێته‌وه و که‌نداوی عه‌ره‌بی بەكار دێ، ئه‌مه‌یش پێشانده‌ری ڕۆڵی سیاسه‌ت و هێزە له دیاریکردن یان شێواندنی واقیع و مێژوودا.
کورد به‌هۆی نه‌بوونی سیستمێکی سیاسی گشتگیر و کیانێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییەوە، مێژووه‌که‌ی داگیر کراوه (سه‌ره‌ڕای جیۆگرافیاکه‌ی و ئه‌و مهترسیانهیشی ئێسته ڕووبه‌ڕووی کولتووره‌که‌ی كراوەتەوە)، واته هه‌روه‌ک چۆن فیرده‌وسی چه‌ند سه‌ت ساڵ پێش ئێسته گێڕانه‌وه‌کانی کوردی بردووه و فارساندوونی، ئاوها ئێسته‌یش کاتێک باسی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر یان قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌کرێت، وه‌ک ئاسه‌وارێکی عێراقی باس ده‌کرێن و ئه‌وان ئه‌م نه‌زمه ده‌سکرده سیاسییه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه و ئه‌وه‌ی غه‌دری لێ ده‌کرێت، هه‌ر کورده! ئه‌مه بۆ ته‌په گوبهگلی و هه‌موو ئاسه‌واره دێرینه‌کانی باکوری کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایش هه‌روایه و میکانیزمی داگیرکاریی مێژوویی به یه‌ک شێوه ئیش ده‌کات.
ڕه‌نگه ئێمه وه‌ک کورد له ئاستی هەرێمی و ناوچه‌ییدا له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه کۆمه‌ڵێک ناوی دره‌وشاوه که خۆیان کورد بوون و مێژووی کوردیان نووسیوه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌مین زه‌گی به‌گ، مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی، حوسێن حوزنی موکریانی و... ببینینه‌وه که به‌وپه‌ڕی ده‌سکورتی و چهرمهسهرییهوه چه‌ندان گرێکوێره‌ی مێژووی کوردیان کردووه‌ته‌وه و گێڕانه‌وه‌ی چه‌وتی ناکوردهکانیان پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه. ئه‌مانه ده‌سپێشخه‌ری زۆر باشن و بنه‌مان بۆ نموونه‌گه‌لی وه‌ک سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش و ئه‌گه‌ر گریمانه و بۆچوونه‌کانیشی ته‌واو نه‌بن، ئه‌وا مێژووناس و مێژوونووسان بزانن بابه‌ته‌که هه‌ر به‌و شێوه‌یه نییه که نووسه‌رانی ده‌وڵه‌تان و مێژوونووسانی ده‌رباری دەسەڵاتدارەكان ده‌یگێڕنه‌وه.
له ئاسته ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌که‌یدا ئه‌و هه‌وڵانه دره‌وشاوه‌ن، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایین و ئێمه زۆرمان ماوه وێنه‌ی مێژوویی خۆمان له ژێر گه‌ردوتۆزی سمی وڵاخی داگیرکەر و خوێنمژان بهێنینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ئاسته نێوهدهوڵهتییهکهیدا مێژووی ئێمه هێشتا له چوارچێوه‌ی ڕۆژههڵاتناسییهکی به‌رته‌سک و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ئه‌ورووپیدا ماوه‌ته‌وه و ورده ورده خه‌ریکه ئه‌و بەستەڵەكەیش ده‌توێته‌وه و کورد گێڕانه‌وه‌ی گه‌شتیار و ئه‌فه‌ندییه ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ کوردستان ڕاست دهکاتهوە، له‌وه‌ش گرینگتر کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی له کتێبخانه و ئه‌رشیڤه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه دێنیته ده‌ره‌وه و گڕوتین و پشتیوانییه‌کی نوێ بۆ مێژوونووسانی ڕاسته‌قینه و زانستی مێژوونووسیی دێته ئاراوه.
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆکی ئه‌مەریکا له کۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس باسی ئه‌وه‌ی کرد که کورده‌کان به‌شدارییان له شه‌ڕی دژی نازییه‌کان نه‌کردووه و یارمه‌تی ئه‌وانیان نه‌داوه له جه‌نگی جیهانیدا، ڕاسته ترامپ که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی حولحولی و ڕأڕأ بوو، به‌ڵام ئه‌و لێدوانە هه‌ڵگری ئه‌و ڕاستیهیشه که ئێمه نه‌مانتوانیوه بۆ سه‌رچاوه‌کانی بڕیار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی خۆمان هه‌بێت و بوونی که‌ونینه‌ی خۆمان بخه‌ینه مێشکیانه‌وه، ئه‌مه ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یه که زۆر کورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه ئیشی له‌سه‌ر بکه‌ن.
کتێبی "په‌ڕتووکی یاده‌وه‌رییه‌کان" که باس له به‌شداریی کورد له دژی نازییه‌کان له جه‌نگی جیهانیدا ده‌کات، له‌لایه‌ن دانه‌ر ئهبووبهکرەوە به ڕووسی بڵاو کراوه‌ته‌وه و بڕیاره به زمانی ئینگلیزیش بڵاو ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ورده‌کاریی ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێبه له به‌رده‌ستماندا نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی "وشه" بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ئاڕاسته‌ی کتێبه‌که ڕۆشنگه‌ریی و له جه‌هل ده‌رهێنانی وڵاتانی زلهێز و سهرۆکهکانیانه به‌رانبەر مێژووی کۆن و نوێی کورد، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی دره‌وشاوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له چه‌سپاندن و به‌رگری له شوناسی خۆمان، ته‌نیا له یه‌ک قۆڵی مێژووی ناوچه‌که ئیش نه‌که‌ین و ئه‌رشیڤی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئه‌مەریکا هه‌ڵبکۆڵین و گێڕانه‌وه‌یه‌کی زانستی و به‌هێز بخه‌ینه ڕوو، تا هه‌م ململانێی مێژوونووسیی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان بکات و هه‌م بدات له بنه‌مای ئه‌و مێژوونووسییه ناوچه‌ییه‌ی که مێژووی کورد و ناوچه‌که‌ی شێواندووه.
سەرچاوە : سەنتەری مێترۆ