(مێژوویەکی تر)ی ململانێی کوردایەتی و روناکبیری بڵاودەکرێتەوە

 

 


رۆژی 23/4/2024 لە هۆڵی سینەما سام لە شاری سلێمانی، مەراسیمی بڵاوکردنەوەو ناساندنی کتێبی (مێژوویەکی تر) بەڕێوەدەچێت.
کتێبی (مێژویەکی تر) گفتوگۆیەکی کراوەیە لەگەڵ نوسەر و رۆشنگەری کورد، فوئاد مەجید میسری، کە لەلایەن نوسەر سیاسەتمەدار ئازاد تۆفیق لەگەڵیدا ئەنجام دراوە.
نووسینەوەو گێڕانەوەی بیرەوەرییەکان. وەک بەشێک لە مێژووی زارەکی ئەمڕۆ لە ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکاندا گرنگی زۆری پێ دەدرێت. ئەم گفتوگۆ یان چاوپێکەوتنەی فوئاد مەجید میسری، دەتوانین لەم فۆرم و چوارچێوەیەدا ئاماژەی پێ بکەین و زۆر بە گرنگیشەوە بەدواداچون و خوێندنەوەی جدی بۆ بکرێت. چونکە ئەم گێڕانەوەو گفتوگۆیانە کە ئازاد تۆفیق لەگەڵی کردووە. گێڕانەوەی مێژووی خوێناوی بزوتنەوەی سیاسی و چەکداری میللەتەکەمانە، هەر لە ناوەڕاستی پەنجاکاندا تاکو ئێستا،
 فوئاد مەجید میسری لەم کتێبەدا، بە دیدێکی رەخنەگرانەوە مێژووی سیاسی و  سۆسیۆلۆژی کوردایەتی بابەتیانە قۆناغەکانی، رووداوەکانی، ململانییەکان بەهەموو دیدە ئایدۆلۆژیەکانیانەوە چ لە حزبە نیشتمانی و نەتەوەیەکان و چەپەکان بە ئاراستە جیاوازەکان باس دەکات، ئەم مێژووی بەریەککەوتن و تەسفیەکردنە، بەدیدێکی ئێجگار روون بەو رووداوانەمان ئاشنا دەکات، بۆیە گرنگە هەموو ناوەندە سیاسیەکان، ئەدەبیەکان، رووناکبیریەکان، وەک ئەرک و پێویستییەکی هەنوکەیی دەبێت کتێبی (مێژوویەکی تر) بخوێننەوەو گفتوگۆی لەسەر بکەن.

 

سەرچاوە : چاودێر